Home / ئسپانيا / خوانفرا: بەدڵنياييەوە گريزمان لەگەڵمان دەبێت لە دێربى..
خوانفران و گريزمان

خوانفرا: بەدڵنياييەوە گريزمان لەگەڵمان دەبێت لە دێربى..

پێش ئەنجامدانى دێربى كە بريارە رۆژى شەمە ١٩/١١/٢٠١٦ ئەنجام بدرێت هاندەرانى ئەتلەتيكۆمەدريد هەواڵە دڵخۆشكەرەكەيان پێگەيشت, ئەويش دواى ئەوەى كە خوانفران رايگەياند كە ئەنتوان گريزمانى هێرشبەرى يانەكەيان بە تەواوى ئامادەيە بۆ ئەوەى بەشدارى يارى دێربى بكات.

پێشتر چەندين سايت و راگەياندن بلاويان كردەوە كە گريزمان دواى ئەوەى لەگەڵ فەرەنسا دووچارى پێكان هات ناتوانێت لە يارى لوتكەى هەفتەى ١٢ بەشدارى بكات كە بەرامبەر يانەى رياڵ مەدريدى پێشەنگى لاليگا دەبێت.

لەو بارەيەوە خوانفران لە لێدوانێكى بۆ راديۆى كادينا كوبى ئسپانى رايگەياند: “ئەم بەيانيە پرسيارم لە گريزمان كرد لەسەر ئەوەى كە دەتوانێت بۆ دێربى ئامادەبێت, پێى وتم بەڵێ بەدڵنياييەوە ئامادەم”.

خوانفران وتيشى: “ئەتلەتيكۆمەدريد بۆ بەدەستهێنانى سێ خاڵ يارى دەكات بۆ ئەوەى جياوازيەكە كەم بكەينەوە, ئەمە دواين دێربى دەبێت لە نێوانمان لە ياريگاى ڤيسێنتى كالديرۆن, ئێمە برواى تەواومان بەوە هەيە كە دەتوانين براوەبين, تەنها بير لە سەركەوتن دەكەينەوە”.

يارى دێربى لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوو لە نێوان دوو زلهێزەكە دواين يارى دێربى دەبێت لە نێو ياريگاى ڤيسێنتى كاڵديرۆن ئەويش بەهۆى ئەوەى بۆ وەرزى نوێ چالاكيەكانى دەگوێزێتەوە بۆ ياريگا نوێيەكەى.

جێگاى ئاماژە پێكردنە كە ئەنتوان گريزمان كاريگەريەكى ناوازەى هەبوە لە سەركەوتنەكانى يانەكەى تا ئێستا هەشت گۆڵى تۆمار كردوە و خاوەنى پێنج ئەسيستە لە ١٤ يارى لە سەرجەم پاڵەوانێتيەكان.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*