Home / ئسپانيا / ستيزن جگە لە ميسى هيچ هێرشبەرێكى ترى ناوێت..

ستيزن جگە لە ميسى هيچ هێرشبەرێكى ترى ناوێت..

رۆژنامەيەكى ئنگليزى نزيك لە لەيانەى مانچستەرسيتى لە زارى سەرچاوەيەكيەوە رايگەياند كە ئيدارەى يانەى ستيزن نايەوێت گرێبەست لەگەڵ هيچ هێرشبەرێكى تر واژۆ بكات بۆ تۆكمە كردنى پێكهاتەكەى پيپ گوارديۆلا جگە لە ليۆنێل ميسى ئەرجەنتينى و هێرشبەرى يانەى بارشەلۆنە.

رۆژنامەى “مانچستەر ئيڤنينگ نيوز” رايگەياند كە ميسى تاكە هێرشبەرە ئيدارەى يانەى مانسيتى دەيەوێت, لە كاتێكدا ئەگەر ئەستێرە ئەرجەنتينيەكە ويستى كامپ نۆ بەجێ بهێڵێت ئەوا تەنها روو لە ياريگاى ئيتيحاد دەكات.

بەرێوەبەرى جێبەجێكارى مانسيتى (ڤيران سوريانۆ) داواى لە پيپ گوارديۆلا كردوە كە هەموو هەوڵێك بدات بۆ ئەوەى ميسى رازى بكات روو لە ستيزن بكات.

جێگاى باسە كە هەواڵەكان لەسەر داهاتووى ليۆنێل ميسى لە يانەى بارشەلۆنە رۆژ لە دواى رۆژ لە پەرەسەندندايە و باس لە رۆشتنى دەكرێت, بەڵام بە پێچەوانەى ئەوەشەوە چەندين سەرچاوەى هەواڵى تر باس لەوە دەكەن كە مێسى گرێبەستەكەى لەگەڵ بارشەلۆنە نوێ دەكاتەوە ئەويش دواى ئەوەى كە لە ٢٠١٨ كۆتايى دێت.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*