Home / ئيتاليا / هامسيك بريارە سەختەكەيدا..!!

هامسيك بريارە سەختەكەيدا..!!

كاپتنى يانەى ناپۆلى و ياريزانى بەرەگەز سلۆڤاكى (مارك هامسيك) دانى ناوە بەوەدا كە ئەگەر يانەكەى ببێتە پاڵەوان دەتوانێت واز لە تۆپى پێ بهێنێت.

مارك هامسيك لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى (كۆريرى ديلۆ سپۆرت)ى ئيتالى باسى لەو هۆكارانە كرد كە رێگرە لە سەركەوتنى يانەى ناپۆلى بۆ بردنەوە خولى كالچيۆى ئيتالى.

هامسيك وتى: “هاوشێوەى يوڤانتۆس كە لە وەرزى رابردوو سەرەتايەكى خراپ و دواتر  هەستانەوە و توانيان ببنە پاڵەوان, ئێمە نەمانتوانيوە ئومێدمان هەبێت و تا كۆتايى لەسەر يەك بيركردنەوە بين, پێويستە هەوڵ بدەين تەنها ئامانج و بيركردنەوەمان بەدەستهێنانى نازناوەكە بێت بۆ ئەوەى بيهێنينە دى”.

وتيشى: “لە هەندێك كاتدا پێويستمان بە كەمێك چانس هەبوە بۆ ئەوەى سەركەوتن مسۆگەربكەين, چەندين وردەكارى و لە زهن و بيرماندا هەيە كە لە وەرزى رابردوو بەسەرماندا شكايەوە, بەڵام ئێستا تەماشاى پێشەوە دەكەين”.

لە كۆتاييدا مارك هامسيك وتى: “ئەگەر ئەم وەرزە بتوانين ببين بە پاڵەوانى خولى كالچيۆى ئيتالى ئەوا لە رۆژى دواتر وازهێنانم لە تۆپى پێ رادەگەيەنم”.

يانەى ناپۆلى هاوشان لەگەڵ يانەكانى يوڤانتۆس و رۆما بە ركابەرى يەكەم دادەنرێت بۆ بەدەستهێنانى نازناوى خولى كالچيۆى ئيتالى لە كاتيكدا كە دووجەمسەرەكەى ميلانۆ لە بارودۆخێكى خراپردان.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*