Home / جيهان / سەرۆكى فيفا ئەفسانەكانى تۆپى پێى دەوێت..!!

سەرۆكى فيفا ئەفسانەكانى تۆپى پێى دەوێت..!!

رۆژنامەى ديپۆرتيڤۆى ئسپانى لێدوانێكى سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى فيفا جيانى ئينڤانتينۆى بەرەگەز سويسرى بلاو كردەوە كە دەيەوێت پشت بە تواناكانى دوو ئەستێرەى تۆپى پێ ببەستێت وەك راوێژكارى خۆى.

ئينڤانتينۆ بە رۆژنامە ئسپانيەكەى راگەياند: “زۆر گرنگە كەسانى وەك ماركۆ ڤانباستن و بوبان لە دەستەراست بن لە پێناو پێشخستنى زياترى تۆپى پێ, بيرۆكەم ئەوەيە كە پشت بە كەسانێك ببەستم كە لە تۆپى پێ دەگەن لە پێناو دۆزينەوەى چارەسەرى كێشەكان لە كاتى پێويستدا”.

ئينڤانتينۆ لە لێدوانەكانى ئاماژەى بۆ ئەوەكرد كە دەيەوێت پشت بە تواناى ئەفسانەكانى تۆپى پێ ببەستێت وەك راوێژكارى خۆى لەوانە (مارادۆنا و لويس فيگۆ و رۆناڵدينيۆ و كارليس پيۆل) ئامانجيشى بۆ ئەوەيە كە كۆمەڵەيەكى بەهێز لە راوێژكار دروست بكات بۆ ئەوەى لە كاتە جياوازەكاندا يارمەتيدەرى بن.

لە كۆتاييدا سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى جيهانى فيفا وتى كە ئەو ئەفسانانەى تۆپى پێ ئومێدى فيفايە بۆ ئەوەى بتوانرێت تۆپى پێ بگەيەنرێت بە لوتكە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*