Home / ئسپانيا / زيدان باسى پێكهاتەكەى دەكات بۆ دێربى مەدريد, هەواڵى خۆش و ناخۆشى راگەياند..!!
زەيدان

زيدان باسى پێكهاتەكەى دەكات بۆ دێربى مەدريد, هەواڵى خۆش و ناخۆشى راگەياند..!!

بريار وايە كە رۆژى شەمە لە لوتكەى هەفتەى ١٢ى خولى لاليگاى ئسپانى يانەى رياڵ مەدريد ببێتە ميوانى ئەتلەتيكۆمەدريد و دواين دێربى كاڵديرۆن ئەنجام بدەن.
هەر بەو بۆنەيەوە زينەدين زەيدانى راهێنەرى شاهانە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى ئەنجامدا و تێيدا چەند هەواڵێكى دڵخۆشكەر و هەروەها هەواڵى ناخۆشى بلاو كردەوە.
زيزيۆ بۆ دەزگاكانى راگەياندن سەبارەت بە بنزيمە قسەى كرد و وتى: “بنزيمە لە ليستەكەدايە, ئەو باشە و دڵخۆشە بەوەى گەراوەتە و لەگەڵمانە, پێكەوە چاوەرێ دەبين كە بزانين بۆ سبەى لە سەرەتاوە يارى دەكات يان نا”.
وتيشى: “كاسيمێرۆ رۆژ لە دواى رۆژ باشتر دەبێت بەڵام بۆ دێربى لە دەرەوەى ليستەكەدايە, بەڵام رامۆس هەفتەى رابردوو زۆر بەباشى مەشقى ئەنجامداوە بابزانين سبەى ببينين چۆن يارى دەكات”.
سەبارەت بە پێكانەكەى مۆراتا زيزۆ رەتيكردەوە لۆمەى يەكێتى تۆپى پێ و لۆبيجى راهێنەرى هەڵبژاردەى ئسپانيا بكات و وتى: “ئەم شتانە هەمووكات روودەدات, هيچ كەسێك لۆمە ناكەم, راستە ئێمە هەست بە تورەيى دەكەين بەهۆى پێكانەكەى مۆراتا, بەڵام ئەم جۆرە كێشانە هەمووكات روودەدەن, ئەوەى گرنگە هەوڵ بدەين بە زووترين كات بيگەرێنينەوە نێو ياريگاكان”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*