Home / ئسپانيا / ئينريكى : هيوادرام هەردوو يانە لە دێربى بدۆڕێن

ئينريكى : هيوادرام هەردوو يانە لە دێربى بدۆڕێن

لويس ئەنرێكى قسەى لەسەر يارى دێربى نێوان ڕياڵ مادريد و ئەتلەتيكۆ كرد كە لە ڕۆژى شەمە لە گەڕى ١٢ لاليگا بەڕێوە دەچێ .

لويس ئەنريكێ ئاماژەى بەوە كرد كە ئەو تەمەننا  ئەكا هەردوو يانە لە ياريەكانيان خاڵ لەدەستبدەن بەو ئاماەى كە يارى دێربى بەيەكسانبوون كۆتاى پێبێ چونكە ئەو دوو  يانەيە بە ڕكابەرى سەر سەختى يانەكەى دەزانێ .

هەروەها “ئينريكى “ئەوەى نەشاردەوە كە ئەو ئەيەوێ هەردوو يانە لەم ياريە بدۆڕێن  هەرچەندە ئەم كارەش  مەحاڵە چونكە  دوودۆڕاو لەيەك يارى بونى نيە ئەم قسانەى ئەنريكى لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانى كە بۆى ڕێكخرابوو سەبارەت بەياريەكەى يانەكەى بەرامبەر يانەى “مەلەگا “.

لەوتەكانى ئينريكى ئاماژەى بەباڵادەستى ڕياڵ مادريد كرد لە وەرزى ئەمساڵى ليگا  كە يانەى ڕياڵ مەدريد بە جياوازى ٢ خاڵ لە پێش  بەرشەلۆنەوەيەو  ٦ خاڵيش لە پێش يانەى ئەتلەتيكۆ مەدريد .

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*