“كريستيانۆ ڕۆناڵدۆ” بەئامانجى نوسينەوەى مێژوويەكى نوێ بەشدارى دێربى دەكات.

بەشداريكردنى “كريستيانۆ ڕۆناڵدۆ” لە يارى دێربى مێژوويەكى نوێ بۆ ئەو ياريزانە پرتوگاليە ئەنوسێتەوە  ئەويش لە ڕووى زۆرى گۆڵ تۆماركردنەوە .

يانەى ڕياڵ مادريد لە ڕۆژى شەمە  ئەبێتە ميوانى يانەى ئەتلەتيكۆ مادريد لە ياريگاى “ڤيسێنتى كالديرۆن ” تايبەت بەيانەى ئەتلەتيكۆ مەدريد لە گەڕى ١٢ خولى ئيسپانى .

كريستيانۆ ڕۆناڵدۆ توانيويەت ى لە بەرامبەر يانەى ئەتلەتيكۆ مەدريد ١٢گۆڵ تۆمار بكا بە ٢ گۆڵ لە دواى ئەفسانەى يانەى ڕياڵ مادريد “دى ستيڤانۆ”  دێت كە خاوەنى ١٧ گۆڵە لەيارى دێربى .

بەمەش ڕۆناڵدۆ پێويستى بە ٣ گۆڵە تا پێشى ئەفسانەى تۆپى پێى ئەرجەنتينى و يانەى ڕياڵ مادريد  “ئەلفرێدۆ ديستيڤانۆ “باتەوە .

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *