Home / ئنگليز / پێش يارى لووتكە ئارسن فينگەر و مۆرينيۆ چى دەڵێن..!!

پێش يارى لووتكە ئارسن فينگەر و مۆرينيۆ چى دەڵێن..!!

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە يارى لوتكەى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگلتەرا يانەى مانچستەريونايتد كاتژمێر ٣:٣٠م عەسر بەكاتى هەرێم لە نێو ياريگاى ئۆڵدترافۆرد ميواندارى لە يانەى ئارسناڵ بكات, ئەم ياريە ياريەكى تايبەت دەبێت لە نێوان فينگەر و مۆرينيۆ.

هەردوو راهێنەرى مانچستەريونايتد و ئارسناڵ پێش ئەنجامدانى ياريەكە دوێنێ هەينى كۆنگرەى رۆژنامەوانيان ئەنجامدا.

فينگەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانيەكەدا لە پرسيارى رۆژنامەنووسێك لەسەر پەيوەندى خۆى لەگەڵ جۆزيە مۆرينيۆ وتى: “برواناكەم داوامكردبێت بە هەڵسەنگاندنى پەيوەنديم لەگەڵ مۆرينيۆ هەروەك چۆن هەست بە نيگەران ناكەم لە رووبەروو بوونەوەى, لە ماوەى ٢٠ ساڵى تەمەنى راهێنەرايەتيم لەبەرامبەر راهێنەراندا براوە بووم و لە هەمان كاتيشدا دووچارى شكست بووم”.

 

وتيشى: “ئێمە بەرامبەر مۆرينيۆ يارى ناكەين, ئارسناڵ بەرامبەر مانچستەريونايتدا يارى دەكات كە ئەمە بەلاى منەوە زۆر گرنگە, ئەو دەجەنگێت لە پێناو يانەكەى منيش لە پێناو يانەكەم, كەسانێك هەن دەيانەوێت ئاژاوە دروست بكەن بەڵام ئەوە جياوازى دروست ناكات لە نێو ياريگادا”.

پيتەر چيك گۆڵپارێزى ئارسناڵ سەبارەت بە ياريەكە وتى: “ئەمە ياريەكى ترە لە شەش خاڵ, لە يارى پێشوودا بەرامبەر تۆتنهام يەكسان بووين تەنها جياوازيەكى بچووك لە نێوان ئێمە و ليڤەرپوولدايە, هەربۆيە دەمانەوێت لە تەنيشتيەوە بمێنينەوە, دەمانەوێت بە هەرشێوەيەك بوە سێ خاڵ دەستەبەر بكەين بۆ ئەوەى مانچستەريونايتد لە دواوەى خۆمان بهێڵينەوە”.

بەلام لە بەرامبەردا جۆزيە مۆرينيۆ بە لێدوانە ئاگرينەكان هێرشى كردە سەر فينگەر و وتى: “پێم وابێت فينگەر لاى هەريەكێكتان رێز لێدەگرن, بەڵام ئەستەمە من ئەوەم دەست بكەوێت, دواين نازناو كە بەدەستم هێنابێت لە خولى ئنگليزى پێش ١٨ مانگ بوو نەك ١٨ ساڵ, ئەمەوێت بەردەوامى بە رێگاكەم بدەم بۆ سەركەوتن و بردنەوەى چوارەم پاڵەوانێتى, لەگەڵ چوار يانەى جياوازدا نازناوم بەدەستهێناوە دەمەوێت لەگەڵ مانيو بەهەمان شێوە نازناوێك بەرز بكەمەوە”.

مۆرينيۆ سەبارەت بە ئەو ياريزانانەى لە ياريەكەى ئەمرۆ ناتوانن ئامادەبن وتى: “چەند ياريزانێكمان هەيە دووچارى پێكان هاتوون, بەڵام لەو بارەيەوە نيگەران نيم چونكە هەلێك بە ياريزانەكانى تر دەدات بۆ ئەوەى ئامادەبن بۆ بەشدارى كردن لە بەرامبەر ئارسناڵ”.

 

ئەستێرەى مانيو (رايان گيگز) لەو كۆنگرە رۆژنامەوانيەدا سەبارەت بە ياريەكە وتى: “ياريەكە بۆ مانيو گرنگى تايبەتى خۆى هەيە چونكە ئارسناڵ لە خشتەى ريزبەندى يانەكاندا لە پێشەوەيە, هيوادارم ئەم ياريە خاڵى دەستپێكردن و سەرەتاى هەستانەوەى مانچستەريونايتد بێت, بە هيوام ماركۆس راشفۆرد لە ناوەندى دڵى هێرشبردنەوە يارى بكات نەك لەلاكان.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*