Home / ئەڵمانيا / لە كلاسيكۆى ئەڵمانيا چەند ياريزانێكى باڤارى دورخرانەوە..
ئەنچيلۆتى

لە كلاسيكۆى ئەڵمانيا چەند ياريزانێكى باڤارى دورخرانەوە..

بريارە ئەمرۆ شەمە كاتژمێر ٨:٣٠م شەو بە كاتى هەرێمى كوردستان لە لوتكەى ياريەكانى هەفتەى ١١ى خولى پلە يەكى ئەڵمانيا دوو يانە بەهێزەكەى بۆندس ليگا (بروسيا دۆرتمۆند و بايەرمونيخ) رووبەرووى يەك ببنەوە لە نێو ياريگاى سيگنال ئيدۆنا پاريكى تايبەت بە دۆرتمۆند.

سەبارەت بەو ياريە راهێنەرى بەرەگەز ئيتالى كارلۆ ئەنچيلۆتى راهێنەرى يانە باڤاريەكە دەڵێت سێ ياريزانى زۆر گرنگمان ناتوانێت لە بەرامبەر دۆرتمۆند يارى بكات.

ئەنچيلۆتى لە ميانى كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا كە تايبەت بوو بە كلاسيكۆى ئەڵمانيا وتى: “ياريەكى زۆر زۆر گرنگە, هەر لايەك رێز لە لاكەى تر دەگرێت, ئاستمان زۆر باشە, پێويستە بە تەواوى بيروهۆشمان لەسەر ياريەكە بێت بۆ ئەوەى بردنەوە مسۆگەربكەين سێ خاڵى ياريەكە بەدەست بهێنين”.

سەبارەت بەو ياريزنانەى كە لە ياريەكەدا ئامادەنابن بەهۆى پێكانەوە وتى: “هەريەكە ئاريان رۆبن و خافێر مارتينز و كومان لە ياريەكەى بەرامبەر دۆرتمۆند ناتوانن ئامادە بن”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*