Home / جيهان / شۆرشى ئينڤانتينۆ روو لە جامى جيهانى يانەكان دەكات..!!
ئنڤانتينۆ

شۆرشى ئينڤانتينۆ روو لە جامى جيهانى يانەكان دەكات..!!

سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى فيفا (جيانى ئنڤانتينۆ)ى بەرەگەز سويسرى رايگەياند كە ئارەزوو دەكان گۆرانكارى لە سيستەمى پالەوانێتى جامى جيهانى يانەكاندا بكات و ژمارەى يانە بەشدار بوەكان زياتر بكات.

ئنڤانتينۆ لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى مۆندۆ ديپۆرتيڤۆى ئسپانى وتى: “تۆپى پێ تەنها بۆ كيشوەرى ئەوروپا و ئەمريكى باشور نيە, جيهان گۆراوە, لەبەر ئەم هۆيە دەمانەوێت جامى جيهانى يانەكان وا لێبكەين كە چەندين يانە و هاندەرى تر لە جيهاندا گرنگى پێبدەن”.

وتيشى: “هەوڵ دەدەين پالەوانێتيەكە لەمەى كە ئێستا هەيە باشتر بێت, دەمانەوێت يانەى تر بە هەمان ئاستى بەرز زياد بكەين بۆ ئەوە ببێتە جێگاى بايەخى كەناڵە تەلەفزيۆنيەكان لە چەندين ناوچەى جياوازى جيهان”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*