Home / ئسپانيا / پێكهاتەى چاوەروانكراوى بارشەلۆنە بۆ بەرامبر مەلەگە..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى بارشەلۆنە بۆ بەرامبر مەلەگە..

رۆژنامەى مۆندۆ ديپۆرتيڤۆ پێكهاتەيەكى چاوەروانكراوى بارشەلۆنەى بۆ بەرامبەر مەلەگە بلاو كردوەتەوە كە بريارە ئەمرۆ شەمە لە كاتژمێر ٦:١٥م ئێوارە لە هەفتەى ١٢ى لاليگا رووبەرووى يەك ببنەوە.

لە رۆژنامەكەدا ئەوە هاتوە كە كاپتنى يانە كەتەلۆنيەكە (ئەندرێس ئنێستا) بەهۆى پێكانەوە ناتوانێت ئامادەى ياريەكە ببێت, هەروەها لويس سوارێزيش ناتوانێت ئامادە ببێت بەڵام ئەميان بەهۆى بوونى كارتى زەردەوەيە.

لە رۆژنامە كەتەلۆنيەكەدا باسى ئەوەشكراوە كە ئنريكى سود لە تواناكانى رافينا ئەلكانترا وەردەگرێت بۆ جێگاكەى ئەندرێس ئنێستا, هەروەها بۆ جێگاى سوارێز سود لە تواناكانى (پاكۆ ئەلكاسر) وەردەگرێت.

پێكهاتەى چاوەروانكراوى بارشەلۆنە بۆ بەرامبەر مەلەگە:

 

گۆڵپارێز: تێرشتيگن.

بەرگرى: رۆبێرتۆ, پيكيە, ماسكێرانۆ.. بيكيه.

ناوەراست: بۆسكێس, راكيتيچ, رافينيا.

هێرشبەر: ميسى, نيمار, ئەلكاسێر.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*