Home / وەرزشەكانى تر / خاوەنى پڕ هەوادارترين كەسايەتى لە جيهان ئاشكرا كرا

خاوەنى پڕ هەوادارترين كەسايەتى لە جيهان ئاشكرا كرا

ڕۆژنامەى “بيۆل” ليستى پڕ هەوادارترين كەسايەتى لەجيهاندا بڵاوكردوە ،كە لەو ليستە ١٤٥ كەسايەتى تێدا بوە .

ئەفسانەى وەرزشى زۆرانبازى و ئەستێرەى  فيلمە سينەمايەكان “زا ڕۆك دوين جانسن ” لە ڕۆيزبەندى يەكەمى پڕهەوادارترينكەسايەتى لە جيهاندا ناوى هاتوەو ئەو ئەفسانەى زۆرانبازى و ئەستێرەى سينەماى خاوەنى زۆرترين هەوادارە لە سەر گۆى زەوى بە پێى بەدواداچونى ڕۆژنامەى “بيۆل”.

“زا ڕۆك” لە كاتى پێدانى ئەم خەڵاتە ڕايگەياندكە ئەم خەڵاتە شەرەفێكى گەورەيە بۆمن ،وتيشى من لەكارەكامدا زياتر هەوڵ بۆچاك ئەنجامدانى كارەكەم  دەكەم  نەك  بۆ بەرزكردنەوەى ئاستى جەماوەريم وكەسايەتيم  كارەكەم بەلاوە گرنگەتا  خۆدەرخستنم .

ئەوەشى ڕاگەياند  من هەميشە لەگەڵ ناخى خۆما لە ڕكابەريام بۆ ئەوەى بەردەوام كارى باشتر  ئەنجامبدەم .

“زا ڕۆك “سپاسگوزارى خۆى بۆ ڕۆژنامەى “بيۆل” دەربڕى سپاسيكردن بۆ پێدانى ئەم خەڵاتە بەنرخە وتى من هەموو كارێك ئەكەم  ئەوەى لەتوانام  بێت ئەنجامى ئەدەم  و درێخى ناكەم بۆ ئەوەى هەوادارانم خۆشحاڵ بكەم  بە كارەكانم .

ڕۆژنامەى “بيۆل” لە ساڵى ١٩٨٥  تا ئێستا ساڵانە ئەم خەڵاتە  پڕ هەوادارترين كەسايەتى ساڵ ئەبەخشێ  ، يەكەم كەسايەتى كە ئەم خەڵاتەى پێدرابێ “ميل جانسۆن “بوو ، بۆ ئەمساڵى ٢٠١٦  ئەو خەڵاتە  بەخشرا  بە  ” دوين جانسن ” ناسراو بە “زا ڕۆك “.

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

بە ڤيديۆ خێراترين رووبەروو بوونەوە لە مێژووى يارى مشتەكۆڵەدا تەنها پێنج چركەى خاياند..

خێراترين يارى لە مێژوودا كە ماوەكەى تەنها ٥ پێنج چركەى خاياندوە, (زولانى تيتى) ياريزانى بەرەگەز ...