پێكهاتەى فەرمى دێربى ميلانۆ (ئەنتەر – ميلان)..

بريار وايە ئەم شەو كاتژمێر ١٠:٤٥م بە كاتى هەرێمى كوردستان ياريگاى جۆزێپى مياتزا لە شارى ميلانۆى پايتەختى ئيتاليا بە هێزترين يارى هەفتەى ١٣ سيازدەى كالچيۆ لە خۆ بگرێت.

دێربى ميلانۆ لە نێوان دوو جەمسەرەكەى ميلاندايە (ئەيسى ميلان – ئەنتەرميلان) بە يەكێك لە ياريە بەهێزەكانى كالچيۆ دادەنرێت كە بە درێژايى مێژووى رەنگدانەوەى خۆى هەبوە و كێبركێ و كێشمەكێشى هاندەران و ياريزانانى هەردوو يانەى لە خۆ گرتوە.

لە ئێستاشدا راهێنەرانى هەردوو يانە پێكهاتەى ياريزانە سەرەكيەكانيان بۆ دێربى بەم شێوەيە دارشتوە.

ئەيسى ميلان:

گۆڵپارێز: دۆنارۆما.

بەرگرى: تچيللۆ, گۆمێز, باليتا, ئابياتى.

ناوەراست: بۆناڤنتۆرا, لۆكاتێلى, كۆشكا.

هێرشبەر: نيانگ, باكا, سوسۆ.

…….

ئەنتەرميلان:

گۆڵپارێز: هاندانۆڤيچ.

بەرگرى: ئنسالدى, ميديل, ميرندا, ئەمبرۆزيريۆ.

ناوەراست: كۆندۆگيا, ماريۆ, برۆزۆڤيچ.

هێرشبەر: بيريسيچ, ئيكاردى, كاندريڤا.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟