Home / تێنس / “ئەندى مۆراى”نازاناوى ماسترزى لەندەنى بەدەستهێنا

“ئەندى مۆراى”نازاناوى ماسترزى لەندەنى بەدەستهێنا

“ئەندى مۆراى” بريتانى خاوەنى ڕيزبەندى يەكەمى ياريزانانى جيهان توانى پاڵەوانيەتى “ماسترز لندن ٢٠١٦” بەدەست بێنێت ئەويش  دواى ئەوەى توانى لەبەرامبەر ياريزانى بەتوانا”نۆڤاك جيۆكۆڤيج” سەركەوتن بەدەستبێنێت .

“ئەندى مۆراى “بۆيەكەمجار لە ژيانى وەرزشى خۆيدا ئەم پاڵەوانيەتەى بەدەستهێناوە توانى ٢ كۆمەڵەى بێ بەرامبەر ياريەكە بەرێتەوە  كۆمەڵەكانيش (6-3 و6-4) بوو .

بەم سەركەوتنەى كە بەدەستى هێنا  لە كۆتا پاڵەوانيەتيەكانى  ئەم  ساڵى ٢٠١٦  مۆراى توانى ڕيزبەندى يەكەمى ياريزانە پيشەگەرەكانى تينس بۆخۆى دەستەبەر  بكاو  ئەمساڵى ٢٠١٦  بەيەكەمى ڕيبەندى كۆتاى پێبهێنێت .

مۆراى توانى بەم سەركەتنە نازناوەكانى لەم وەرزە گەياندە ٧  نازناو  هەروەها  ٤٤  لە  ژيانى وەرزشى خۆيدا لەساڵى ٢٠٠٥تا ئێستا .

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*