Home / كوردستان / يارى نێوان (كەركووك – شەقلاوە) دواخرا, بزانە هۆكارەكەى چيە..!!

يارى نێوان (كەركووك – شەقلاوە) دواخرا, بزانە هۆكارەكەى چيە..!!

هەفتەى پێشوو لە خولى يانە پلە دووەكانى كوردستان لە چوارگۆشەى زێرين كە بريارە دوو يارى ئەنجام بدرێت يەك ياريان لە نێوان يانەى كفرى و يانەى سەيد سادق بە ئامادەبوونى هاندەرێكى زۆر لە نێو ياريگاى زانكۆ لە سلێمانى بەرێوەچوو, وە يانەى كفرى توانى بە گۆڵێكى بێ وەڵام ياريەكە بباتەوە و خۆى بگەيەنێتە يارى كۆتايى خولەكە و ريزى يانە پلە يەكەكان, وە لە هەمان قۆناغدا بريار وابوو كە يارى نێوان دووكان و شەقڵاوە ئەنجام بدرێت بەڵام ئەو ياريە دواخرا.

لەو بارەيەوە دوێنێ يەك شەمە يەكێتى تۆپى پێى كوردستان لە كۆبوونەوەى ئاسايى خۆيدا برياريدا كە يارى نێوان (دووكان – شەقڵاوە) دوابخرێت بۆ رۆژى يەك شەمەى داهاتوو (٢٧/١١/٢٠١٦).

سە بارەت بە هۆكارى دواخستنى ياريەكە “هادى كەريم”ى جێگرى سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى كوردستان بە سايتى فەرمى يەكێتيەكەى راگەياندووە كە دوو هۆكار هەبوون بۆ ئەوەى ياريەكە دوابخرێت.

وتيشى: يەكەميان بەهۆى ئەوەوە بوە كە پێشبینی ده‌كرێت رۆژی سێشه‌ممه‌ كه‌شو هه‌وایه‌كی سارد و ڕه‌شه‌با روو لە سلێمانی و ده‌ورووبه‌رى بكات, ئەو هۆكارەكەى تريش ئەوەيە كە رۆژى سێشەمە ئەگەرى هەيە خۆپيشاندانێكى فراوان لە سلێمانى ساز بكرێت.

جێگاى ئاماژە پێكردنە لە يارى نێوان (دووكان – شەقڵاوە) براوەيان راستەوخۆ دەتوانێت بگات بە ريزى يانە پلە يەكەكان و هەروەها يارى كۆتايى خولەكەش.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*