Home / ئسپانيا / جياوازى چيە لە نێوان بەيانەكەى ئنريكى و گوارديلا كاتێك لە وەرزى ٢٠٠٩ پێشكەشى كرد..

جياوازى چيە لە نێوان بەيانەكەى ئنريكى و گوارديلا كاتێك لە وەرزى ٢٠٠٩ پێشكەشى كرد..

لويس ئنريكى راهێنەرى يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى هاوشان لەگەڵ هەريەكە لە جێراد پيكێ و ئەندرێس ئينێستا نامەيەكى دلنيايان ئاراستەى هاندەرانى يانەكەيان كرد, بەتايبەتى بەهۆى شكستەكەى ئەم دواييەيان بەرامبەر بە يانەى ريال سۆسيداد.

راهێنەرە ئسپانيەكە لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا ئاشكراى كرد كە داواى لە هاندەرانى يانەكەى كردوە تا رۆژى يەكشەمەى داهاتوو لە نێو كامپنۆ ئامادە بن و پشتگيرى لە يانەكەيان بكەن.

ئەم نامەيەى ئنريكى راهێنەرى ئێستاى بەرشەلۆنە هاوشێوەى ئەو لێدوانەى گوارديۆلايە كە لە وەرزى ٢٠٠٨-٢٠٠٩ كاتێك يانەى بارشەلۆنە هاوشێوەى ئەم دۆخەى ئێستاى بوو, لەو كاتەدا پێشەنگى ليگا بوو بە ١٢ خاڵ, بەڵام لە سەرەتاى مانگى نيسان دوو يارى يەكسان بوو هەروەها بەرامبەر ئسپانيۆل لە نێو ياريگاى خۆيدا دووچارى شكست بوويەوە, ئەمەش بوە هۆى ئەوەى ترس هەبێت لەلەدەستدانى لاليگا هەربۆيە گوارديۆلا لێدوانێكى دڵنيايى پێشكەش بە هاندەرانكرد و داواى لێكردن متمانەيان بە يانەكەيان هەبێت, دواتر بەرامبەر بە ئەتلەتيكۆمەدريد لە نێو ياريگاى ڤيسێنتى كالديرۆن ياريان كرد و توانيان سەركەوتن بەدەست بهێنن.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (جيرونا X بارشەلۆنە)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە هەفتەى شەشەمى لاليگا يانەى بارشەلۆنە ببێتە ميوانى يانەى جيرونا كە ...