Home / ئسپانيا / هەواڵێكى خۆش بۆ هاندەرانى بارشەلۆنە..!!
بارشەلۆنە

هەواڵێكى خۆش بۆ هاندەرانى بارشەلۆنە..!!

يانەى بارشەلۆنە هەواڵێكى خۆشى پێگەيشت سەبارەت بە گەرانەوەى ئەستێرەى يەكەمى (ليۆنێل ميسى) كە ئەمرۆ دووشەمە گەرايەوە بۆ مەشق و راهێنانەكانى, پێدەچێت ئەو ئەستێرەيە بە تەواوى بۆ بەرامبەر يانەى سێڵتيك ئامادەبێت كە بريارە رۆژى چوار شەمەى داهاتوو لە قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ رووبەرووى يەك ببنەوە.ميسى

ليۆ پێش رووبەروو بوونەوەى بارشەلۆنە بەرامبەر مەلەگە بەهۆى ئازارى گەدە و بەرزبوونەوەى پلەى گەرمى لەش و .. نەيتوانى يارى بكات, ئەمەش كاريگەرى زۆرى لەسەر ئەنجامەكانى بارشەلۆنە هەبوو بە شێوەيەك يانەكە دوو خاڵى لەدەستدا و لە پێشەنگى لاليگا دوركەوتەوە و جياوازيەكەى لەگەڵ رياڵ مەدريد بووبە چوار خاڵ.

بە پێى هەواڵێك كە رۆژنامەى سپۆرتى ئسپانى بلاوى كردوەتەوە, ميسى چاكبوەتەوە لە نەخۆشيەكەى و بەيانى ئەمرۆ دووشەمە پەيوەندى بە مەشق و راهێنانى يانەكەى كردوە

رۆژنامەكە لە راپۆرتە هەواڵەكەيدا ئاماژەى بۆ ئەوەشكردوە كە لويس ئنريكى دەتوانێت بۆ بەرامبەر سێڵتيك يارى بە مێسى بكات, ئەوەش پێش ئەوەى لە دەرەوەى ياريگاى خۆى رووبەرووى رياڵ سۆسيداد ببێتەوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*