Home / ئەوروپا / ئيمرى نيگەرانە, ئەگەرى يارى نەكردنى ديماريا هەيە بەرامبەر ئارسناڵ..

ئيمرى نيگەرانە, ئەگەرى يارى نەكردنى ديماريا هەيە بەرامبەر ئارسناڵ..

رۆژنامەى ليكيپى فەرەنسى ئاشكراى كرد كە چانسى ياريكردنى ئانخێل ديمارياى ئەرجەنتينى بۆ يارى كردنى بەرامبەر ئارسناڵ لاوازە و پێدەچێت نەتوانێت ئامادەى ئەو ياريە بێت كە بريارە رۆژى چوار شەمە لە ميانى جەولەى پێنجەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ ئەنجام بدرێت.

ديماريا لە يارى رابردووى يانەكەى لە خولى پلە يەكى فەرەنسى بەرامبەر بە يانەى ناتن دووچارى پێكانێكى سوك بوويەوە لە ئاستى بەستەرەكانى ئەژنۆى راستى, ئەمەش بوە هۆى نيگەرانى ئيمرى راهێنەر چونكە پاريس سانجێرمان لە بەرامبەر گەنەرز ياريەكى قورسى هەيە و بۆ ئەو ياريەش پێويستى زۆرى بە ديماريا دەبێت.

بەڵام رۆژنامە فەرەنسيەكە ئاماژەى بۆ ئەوە كردوە كە ديماريا دەتوانێت بۆ ئەو ياريە ئامادە بێت, چونكە پشكنينە پزيشكيەكان دەريان خستوە كە پێكانەكەى مەترسيدار نيە, برياريشە ئەمرۆ دووشەمە بگەرێتەوە بۆ مەشق و راهێنانى يانەكەى وەك ئامادەكاريەك بۆ بەرامبەر ئارسنال.

ليكب ئەوەشى بلاو كردوەتەوە كە ئۆناى ئيمرى راهێنەر دەتوانێت سود لە تواناكانى خافێر پاستۆرى وەربگرێت بۆ بەرامبەر ئارسناڵ, ئەم ياريزانە لە يارى رابردوو دووچارى پێكان هات هاوشێوەى ديماريا.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*