Home / ئەوروپا / هيگواين دوور دەخرێتەوە..!!
هيگواين

هيگواين دوور دەخرێتەوە..!!

رۆژنامەكانى ئيتاليا ئەمرۆ دووشەمە بلاويان كردەوە كە گۆنزالۆ هيگواينى ئەرجەنتينى و هێرشبەرى يانەى يوڤانتۆسى ئيتالى مەترسى دورخستنەوەى لەسەرە بۆ يارى يانەكەى بەرامبەر ئشبيليە لە قۆناغى كۆمەڵەكانى ئەوروپا كە بريارە سبەى سێشەمە يارى بكەن.

لەو بارەيەوە رۆژنامەى توتۆ سپۆرت بلاوى كردوەتەوە كە هيگواين لە بەرامبەر يانەى پيسكارا و لە دواى ياريەكە هەستى بە ئازار كردوە لە پێى راستى.

رۆژنامەكە ئەوەشى راگەياندوە پێدەچێت كە هيگواين لەگەڵ خانمە پيرەكە سەفەر نەكات بۆ وڵاتى ئسپانيا, هەرچەندە پێكانەكەى رووكاريە.

ماسيميليانۆ ئەلێگرى راهێنەرى يوڤى بۆ بەرامبەر ئشبيليە لە دۆخێكى خراپدا دەبێت ئەويش بەهۆى بەشدارى نەكردنى بيبيتا, لە هەروەها دوور كەوتنەوەى پاولۆ ديبالا بەهۆى پێكانەوە.

لە كۆتايى راپۆرتە هەواڵيەكەيدا رۆژنامەى توتۆ سپۆرت رايگەياندوە كە لە چەند كاتژمێرى داهاتوو دەردەكەوێت كە ئاخۆ هيگواين دەتوانێت بەشدارى يارى يانەكەى بكات يان لە ئيتاليا دەمێنێتەوە بۆ چارەسەر.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*