Home / ئسپانيا / كرستيانۆ : گريزمان هاتە سەر مێزى نان خواردنەكەم و پێى وتم …ڕقم لێتە ….،
griezmann-ronaldo-20369694

كرستيانۆ : گريزمان هاتە سەر مێزى نان خواردنەكەم و پێى وتم …ڕقم لێتە ….،

كريستيانۆ ڕۆناڵدۆ ئاشكرايكرد كە ئەتنوان گريزمان ياريزانى يانەى ئەتلەتيكۆ مادريدتوشى خەفەتێكى زۆرو بێزاريەكى  زۆرى دەكرد لە كاتى لەدەستدانى هەردوو  يارى كۆتاى يۆرۆى ٢٠١٦ فەرەنساو  خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەورەپا.

كرستيانۆ توانى هەردوو نازناوەكە بەرێتەوە  بەسەر گريزمانا بەو پێيەش ئەم ساڵى ٢٠١٦  بە پڕنرخترين ساڵى كرستيانۆ دادەنرێ لەڕوى بەدەستهێناى نازناو .

ئاشكرا  كردنى  ئەم  باسە لەلايەن  كرستيانۆوە  دواى  ئەوە هات  كە هەردوو  ياريزان لە يەكێ: لە چێشتخانەكانى وڵاتى ئەمريكا  لە ويلايەتى “مايامى”   بەيەكەوە  دانيشتون :”شتێكى پێكەنيناويە كەمن ويستم لە چێشتخانەيەكى ويلايەتى مايامى نان  بخۆم و لەوێش ئەتوان  گريزمان ببينم ”

كرستيانۆ درێژەى بەقسەمانى داو وتى كاتێ من گريزمانم  بينى  لە چێشتخانەكە  گريزمان لەگەڵ  خۆشەويستەكەى  بوو بەڵام كە منى بينى  هات  بۆلاى مێزى نان خوادنەكەى  من و  بە پێكەنينەوە  پێى وتم   …ڕقك لێتە ..  ئەم  قسەى بە زمانى فەرەنسى  وت .

هەروو  ياريزان  كەوتنە گفتوگۆلە  درێژەى قسەكانيان كرستيانۆ   لەسەر گۆڕينى لە  خولەكى ٢٥ يارى كۆتاى يۆرۆ وتى “هەستم بەئازارێكى زۆر كرد لەقاچم ،لەو كاتە هەستمكردكە ناتوانم يارى كۆتاى درێژە پێبەم كە خەونم  پێوە دەبينى .

لەقسەكانى بەردەوام بوو  وتى “ڕۆشتمە ژورى خۆگۆڕين بۆ گۆڕينى جلى ياريەكەم  و لەوێ دەستمكرد بەگريان ،دواتى پزيشكەكان پێيان وتم كە پێكانەكە شتێ:ى ترسناك نيە بەڵام  من  هەر بەرەوام بووم لە گريان دواتر ڕۆشتمە نێو ياريگاو  دەستمكرد بە هانانى هاوڕێكانم و ياريزانە لاوەكان قسەم لەگەڵ پيى كرد كە لەهەموويان گەورەتر بوو پێم وت ئاگات لە ياريزانەكان بێت  من خۆم زۆر  توڕەم زۆر زۆر .

لەسەر  بردنەوەى نازناوەكە كرستيانۆ وتى “هەستمان بەخۆشيەكى لەڕادەبەدەر دەكرد  بە بردنەوەى نازناوەكە هەرچەندە  ئێمە پاڵێوراو نەبوين بە بردنەوەەى نازناوەكە هەموو پێشبينيەكان ئەوەيان دەوت كە ئێمە هەر زوو لە پاڵەوانيەتيەكە ماڵ ئاواى دەكەين بەڵام بە هەوڵو ماندوبونى خۆمان هەموو پێشبينيەكانمان هەڵگەڕاندەوەو بەلاى خۆمان و نازناوەكاەمان بردەوە  .

 

 

 

 

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*