فەرمى, كلينسمان لە ئەركى راهێنەرايەتى هەڵبژاردەى ئەمريكا دورخرايەوە..

پێگەى يەكێتى تۆپى پێى ئەمريكا بەفەرمى بلاوى كردەوە كە ئەمرۆ دووشەمە راهێنەرى بەرەگەز ئەڵمانى (يۆرگن كلينسمان) لە ئەركى راهێنەرايەتيكردنى هەلبژاردەى ئەمريكا دورخرايەوە ئەويش بەهۆى ئەنجامە خراپەكانى.

كلينسمان لە ساڵى ٢٠١١ ئەركى راهێنەرايەتى هەلبژاردەى ئەمريكاى گرتە ئەستۆ لە دواى بوب برادلى, گرێبەستەكەى كلينسمان لەگەڵ يەكێتى تۆپى پێى ئەمريكا تا مۆنديالى ٢٠١٨ى رووسيا بوو.

دورخستنەوەى راهێنەرە ئەڵمانيەكە دواى شكستى ئەمريكا بوو لە دواين دوو جەولەى لە پاڵاوتنەكانى مۆنديال بەرامبەر بە هەلبژاردەكانى مەكسيك ٢-١ و كۆستاريكا ٤-٠.

جێگاى ئاماژە پێكردنە كە كلينسمان تا ئێستا ٩٨ يارى سەرپەرشتى ئەمريكاى كردوە و توانيويەتى ٥٥ يارى براوە بێت و ١٦ يارى يەكسان بێت و ٢٧ ياريش دووچارى شكست ببێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *