Home / جيهان / ڤيديۆ/ هەڵەيەكى دەگمەن لە تۆپى پێ, تا ئێستا لە ياريگادا نەتبينيوە..
image

ڤيديۆ/ هەڵەيەكى دەگمەن لە تۆپى پێ, تا ئێستا لە ياريگادا نەتبينيوە..

بەهۆى رەشەباوە هەڵەيەكى دەگمەن لە تۆپى پێدا روو دەدات ئەويش لە يارى نێوان يانەى (سوندرێسك – ميتولاند) لە هەفتەى ١٧ى خولى پلە يەكى دانيمارك.

لە كاتى ياريەكەدا گۆلپارێزى يانەى سوندريسك لێدانى بەرگرى جێبەجێ دەكات بە ئاراستەى ناوەراستى ياريگا بەڵام بەهۆى بوونى بايەكى بەهێز تۆپ دەگەرێتەوە بۆ ناو گۆڵى گۆڵپارێزەكە و بەو شێوەيەش بێ ئەوەى تۆپ بەر هيچ ياريزانێك بكەوێت گۆڵپارێز تۆپەكە دەگرێت.

ئەوەى جێگاى سەرسورمانە ئەوەيە كە ناوبژيوان بە لێدانى ناراستەوخۆ هەژمارى دەكات بە بيانووى ئەوەى كە خۆى لێدانى تۆپى جێبەجێ كردوە و بەبێ ئەوەى بەر كەس بكەوێت گرتوويەتى.

ڤيديۆى ديمەنەكە:

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*