Home / ئەوروپا / ڤيديۆ/ ئەو ١٠ گۆڵەى كە پاڵێوراوە بۆ خەڵاتى پۆشكاشى ٢٠١٦..

ڤيديۆ/ ئەو ١٠ گۆڵەى كە پاڵێوراوە بۆ خەڵاتى پۆشكاشى ٢٠١٦..

پێگەى يەكێتى تۆپى پێى جيهانى ناسراو بە (فيفا) ناوى ١٠ ياريزانى بلاو كردەوە كە گۆڵەكانيان پالێوراون بۆ بردنەوەى خەلاتى جوانترين گۆڵى ٢٠١٦ كە ناسراوە بە خەڵاتى پۆشكاش.

لە ليستەكەدا ناوى هەردوو ئەستێرەى بارشەلۆنە (ليۆنێل ميسى و نيمار داسيلڤا)ى تێدايە بەڵام خاليە لە ناوى رۆناڵدۆى پرتوگالى و ئەستێرەى يانەى رياڵ مەدريد.

ليستى ناوى پاڵێوراوان بۆ بردنەوەى خەڵاتى پۆشكاش:

  • ماريۆ گاسپار لە هەلبژاردەى ئسپانيا, لە ١٣/١١/٢٠١٦ لە ياريەكى دۆستانە لە نێوان ئسپانيا و ئنگلتەرا گۆڵى تۆمار كرد.
  • هلومفۆ كيكانا لە هەلبژاردەى ئەفريقا, لە ٢٦/٣/٢٠١٦ لە يارى نێوان باشورى ئەفريقا و كاميرۆن لە پالاوتنەكانى جامى ولاتانى ئەفريقا گۆلێكى جوانى تۆمار كرد.
  • مارلۆن لە ٢١/٤/٢٠١٦ لە يارى نێوان كۆرنسيانز و كوبريسال لە كوپا ليپەرتادۆرس گۆڵێكى جوانى تۆمار كرد.
  • ليۆنێل ميسى لە هەلبژاردەى ئەرجەنتين, لە ٢١/٦/٢٠١٦ لە بەرامبەر ئەمريكا لە نيوەى كۆتايى جامى كوپا ئەمريكا گۆڵێكى جوانى تۆمار كرد.
  • نيمار لە بارشەلۆنە لە ٨/١١/٢٠١٦ توانى لە كاتى يارى نێوان بارشەلۆنە و ڤيارياڵ لە خولى ئسپانيا گۆڵێكى جوان تۆمار بكات.
  • هال رۆبسۆن كانۆ لە ١/٧/٢٠١٦لە يارى نێوان ويڵز و بەلجيكا لە جامى وڵاتانى ئەوروپاى ٢٠١٦ توانى گۆڵێكى جوان تۆمار بكات.
  • دانيوسكا رۆدريگز لە ١٤/٣/٢٠١٦ توانى لە يارى نێوان نێوان فەنزوێلا و كۆلۆمبيا لە پاڵەوانێتى ئەمريكاى باشوور لە خانمانى خوار تەمەن ١٧ ساڵ توانى گۆڵێكى جوان تۆمار بكات.
  • سائول نيگويز لە ٢٧/٤/٢٠١٦ توانى لە يارى نێوان ئەتلەتيكۆمەدريد و بايەرمونيخ گۆڵێكى جوان تۆمار بكات.
  • سيمۆن سكراب لە ٣١/١٠/٢٠١٦ توانى لە يارى نێوان جيفل و ئەتفيداخ لە خولى نايابى سويدى گۆڵێكى جوان تۆمار بكات.
  • محمد فايز صبرى لە ١٦/٢/٢٠١٦ توانى لە يارى نێوان پينانگ  باهاج لە خولى ماليزى گۆڵێكى جوان تۆمار بكات.

ڤيديۆى گۆڵەكان:

تەنها يەك كۆمێنت

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*