Home / ئنگليز / ئارسناڵ خەونى بارشەلۆنەى لە گۆرنا..
بيلێرن

ئارسناڵ خەونى بارشەلۆنەى لە گۆرنا..

يانەى ئارسناڵى ئنگليزى سەركەوتوو بوو لە شكست پێ هێنان بە خەونى يانەى بارشەلۆنە و نوێكردنەوەى ياريزانێكى هێڵى بەرگرى.

يانەى ئارسناڵ لە پێگەى فەرمى خۆيەوە بلاوى كردەوە كە بەرگريكارى يانەكە (بيلێرن) گرێبەستەكەى نوێكردوەتەوە و برياريداوە مووچەى گەورەى يانەى بارشەلۆنە رەت بكاتەوە و بۆ ماوەيەكى زياتر لە گەنەرز بمێنێتەوە.

هەروەها ئەوەش هاتوە كە ئەم ياريزانە گرێبەستەكەى بۆ ماوەى شەش ساڵ و نيو درێژ كردوەتەوە و مووچەى هەفتانەشى ١٠٠ هەزار پاوەندە.

ياريزانى تەمن ٢١ ساڵ سەبارەت بە نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى بۆ دەزگاكانى راگەياندن وتى: “لە كاتى پەيوەندى كردنم بە ئارسناڵەوە زۆر شت هەبوون گۆرانكاريان بەسەردا هات, ئەمە ماڵى منە, وە ئەمە ئەو يانەيەيە كە يەكەم هەلى پێبەخشيم”.

وتيشى: “هەست بە خۆشيەكى گەورە دەكەم, كارێكى باشم كردوە, دڵخۆشم كە بۆ ماوەى چەند سالێكى زياتر بەرگريكارى يانەى ئارسناڵ دەبم”.

جێگاى باسە كە لە سەرەتاى پريمەرليگەوە تا ئێستا هيچ بەرگرى كارێك نەيتوانيوە هێندەى بيلێرن گۆڵ دروست بكات كە (٦گۆل)ە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*