Home / جيهان / دەرگا بە رووى كەريم بنزيمە دەكرێتەوە بۆ گرانەوە بۆ ريزى كەڵەشێرەكانى فەرەنسا..!!

دەرگا بە رووى كەريم بنزيمە دەكرێتەوە بۆ گرانەوە بۆ ريزى كەڵەشێرەكانى فەرەنسا..!!

ديديە ديشامپ راهێنەرى هەلبژاردەى فەرەنسا دەرگاى گەرانەوە بەرووى كەريم بنزيمەى هاونشتمانيدا كردەوە بۆ ئەوەى لە داهاتوودا بە تايبەتى دواى كۆتايى هاتنى ئەو سزايەى بەسەريدا سەپێنراوە بگەرێتەوە بۆ ريزى كەلەشێرەكان.

كەريم بنزيمە لەلايەن يەكێتى تۆپى پێى فەرەنسا و ديديە ديشامپ راهێنەرى هەلبژاردەى فەرەنسا بێبەشكرا لە بەشدارى كردن لە پاڵاوتنەكانى ئەوروپا بۆ مۆنديالى ٢٠١٨ى رووسيا ئەويش دواى ئەوەى كە هەستا بە بلاو كردنەوەى وێنە و ڤيديۆى ئابرووبەرانەى ماتيۆ ڤالبويناى هاورێى پێشووى.

ديشامپ لەسەر دوورخستنەوەى بنزيمە لە لێدوانێكى بۆ كەناڵى بى ئێن سپۆرت وتى: “ئەو بريارەى لەسەر بنزيمە جێبەجێم كرد زۆر گرنگ بوو لە پێناو پێكهاتەى هەلبژاردەكەم, هەموو كاتێك ئەو بريارانەى دەرى دەكەم لە پێناو بەرژەوەندى هەڵبژاردەى وڵاتەكەمدايە”.

وتيشى: “بەڵام بارودۆخى بنزيم لە ئێستادا وەك ئەوە نابێت كە لە مانگى نيسان يان حوزەيرانى رابردوو هەبوو يان ساڵى داهاتوو وەك ئێستا نابێت كە هەيە”.

ئەم لێدوانەى ديشان ئومێد بەخش بووە بۆ گەرانەوەى كەريم بۆ ريزى فەرەنسا چونكە ئێستا زياتر لە هەر كاتێكى تر كەڵەشێرەكان پێويستيان بە هێرشبەرێكى وەك بنزيمە دەبێت بۆ ئەوەى سەركردايەتيان بكات لە مۆنديال.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*