Home / جيهان / بوفۆن پێشەنگى گۆڵپارێزانى جيهانە..!!

بوفۆن پێشەنگى گۆڵپارێزانى جيهانە..!!

گۆڤارى فرانس فوتبۆڵى فەرەنسى راپرسيەكى بۆ ديارى كردنى باشترين گۆڵپارێزى جيهان ئەنجامداوە كە تا ئەم ساتە باشترين ١٠ گۆڵپارێزى جيهانى لە خۆ گرتوە.
لە راپرسيەكەدا گۆڵپارێزى بەرەگەز ئيتالى و يانەى يوڤانتۆس (جيانلۆجى بوفۆن) بە شێوەيەكى سەرەتايى رێژەى ٢٧% دەنگەكانى بەدەستهێناوە و توانيويەتى پێش گۆڵپارێزى ئەڵمانى (مانوێل نوێر) بكەوێت كە لە پلەى دووەم دێت بە ٢٢%ى دەنگەكان.
هوگۆ لۆرێسى فەرەنسى و گۆڵپارێزى يانەى تۆتنهامى ئەڵمانى بە رێژەى ١٤% لە پلەى سێيەم دێت و پێش دى خياى ئسپانى و گۆڵپارێزى يانەى مانچستەريونايتد كەوە كە لە پلەى چوارەم دێت بە رێژەى ١١%.
هەروەها لە دواى ئەويش ئۆبلاك گۆڵپارێزى يانەى ئەتلەتيكۆمەدريد دێت رێژەى ٥% دەنگەكانى بەدەستهێناوە و پێش كوارتواى گۆڵپارێزى يانەى چێڵسى و روى باتريسيۆى گۆڵپارێزى سپۆرتينگ لشبۆنە و ناڤاس گۆڵپارێزى يانەى رياڵ مەدريد كەوتوە, ئەمانەى دواى هەموويان لە پلەى شەشەم و حەوتەم و هەشتەم دێن و دەنگەكانيان بە رێژەى ٤% دەبێت.
هەروەها لە پلەى نۆيەم و دەيەم پيتەرچيك گۆڵپارێزى يانەى چێڵسى و دۆنارما گۆڵپارێزى يانەى ئەيسى ميلانى ئيتالى دێت بە رێژەى ٣%ى هەموو دەنگەكان.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*