دواى ئەوەى بريار بوو كە ئەمرۆ سێشەمە يارى نێوان (شەقلاوە – دووكان) لە خولى يانە پلە دووەكانى كوردستان ئەنجام بدرێت بەلام بە هۆكارى بوونى باى بەهێز و هەروەها ئەگەرى خۆپيشاندان لە شارى سلێمانى ئەو ياريە دواخرا.

كەمێك پێش ئێستا پێگەى يەكێتى تۆپى پێى كوردستان لە تۆرى كۆمەلايەتى فەيسبووك رايگەياند كە رۆژى يەك شەمەى هەفتەى داهاتوو ٢٧/١١/٢٠١٦ يارى نێوان (شەقلاوە – دووكان) لە قۆناغى چوار گۆشەى زێرين لە خولى يانە پلە دووەكانى كوردستان لە نێو ياريگاى دووكان ئەنجام دەدرێت.

جێگاى ئاماژە پێكردنە براوەى ئەم ياريە دەتوانێت سەربكەوێت بۆ ريزى يانە پلە يەكەكانى كوردستان و هەروەها دەگاتە يارى كۆتايى خولى پلە دووەكانى كوردستان و بەرامبەر يانەى كفرى يارى دەكات.

15181586_1833680476877967_7623327738048404904_n

بڵاو كردنەوەى ئەم هەواڵە لە: