Home / ئەوروپا / زيدان دواى ياريەكە چى وت, چۆن باسى پێكانەكەى بەيڵى كرد..!!
بەيڵ - پێكان

زيدان دواى ياريەكە چى وت, چۆن باسى پێكانەكەى بەيڵى كرد..!!

زينەدين زەيدانى فەرەنسى و راهێنەرى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى دواى ئەوەى يانەكەى لە جەولەى پێنجەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى ئەوروپا لە دەرەوەى ياريگاى خۆى توانى بە ئەنجامى دوو گۆل بەرامبەر بە گۆلێك لە يانەى سپۆرتينگ لشبۆنەى پرتوگالى بردەوە باسى لە ئاستى ياريزانانى بۆ دەزگاكانى راگەياندن كرد.
رۆژنامەى ئاسى ئسپانى لێدوانەكانى زيزۆى بلاو كردەوە كە دەلێت: “بەرامبەر سپۆرتينگ لشبۆنە دووچارى سەختى بووينەوە بەڵام لە كۆتاييدا توانيمان بە ئاواتەكەمان بگەين و سێ خاڵى ياريەكە مسۆگەربكەين”.
وتيشى: “ياريەكى قورسمان ئەنجامدا بەڵام ئاستبەرزى ياريزانەكانمان هۆكار بوون بۆ بردنەوەى سێ خاڵە ياريەكە, ناكرێت تەنها دەستخۆشى لە بنزيمە و ڤاران بكەين كە توانيويانە گۆڵ تۆمار بكەن, بەلكوو پێويستە سووپاسى هەموو يانەكە بكەين چونكە هەموان هاوكاربوون بۆ تۆماركردنى گۆڵ”.
زيزۆ درێژەى بە قسەكانيدا و وتى: “پێويستە لە ئێستادا كەمێك پشوو بدەين ئەويش دواى ئەو هەوڵە زۆرەى لە رابردوودا دامان, ئێستا دڵخۆشين بە جارێكى تر بردنەوەلە يانەى سپۆرتينگ”.
لە كۆتاييدا زيدان باسى پێكانەكەى بەيڵى كردوو وتى: “ناكرێت لە ئێستاوە باس لە دوور كەوتنەوەى بەيڵ بكەين لە كلاسيكۆ چونكە نازانين جۆرى پێكانەكەى چيە و بۆ چەنێك لە ياريەكان دوور دەكەوێتوە, ئەوەى دەزانين ئەوەيە كە رۆژى چوار شەمە پشكنينى بۆ دەكرێت, هيوادارين سەلامەت بێت.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*