Home / ئەوروپا / چەند ئامار و ژمارەيەكى رووبەروو بوونەوەى نێوان (بارشەلۆنە – سێڵتيك)..

چەند ئامار و ژمارەيەكى رووبەروو بوونەوەى نێوان (بارشەلۆنە – سێڵتيك)..

ئەم شەو بە شێكى تر لە ياريەكانى جەولەى پێنجەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا بەرێوەدەچێت و برياريشە لە يەكێك لەو ياريانەدا يانەى بارشەلۆنە ببێتە ميوانى يانەى سێڵتيك.

يانەى بارشەلۆنە ئەم ياريە بە ئامانجى چنينەوەى سێ خاڵ دەرواتە نێو ياريگا بۆ پارێزگارى كردن لە پێشەنگى كۆمەڵەى سێيەم, لە هەمان كاتيشدا يانەى سێڵتيك بە ئامانجى بە دەستهێنانى خال يارى دەكات بۆ ئەوەى بتوانێت سەربكەوێت بۆ قۆناغى ١٦.

چەند ئامار و ژمارەيەك لەسەر رووبەروو بوونەوەكانى هەردوو يانە:

  • بارشەلۆنە لە دواين ٩ يارى لە چامپيۆنزليگ بەرامبەر سێڵتيك توانيويەتى ٧ يارى براوە بێت, هەروەها ياريەك يەكسان بوە و ياريەكيش دۆراوە, تاكە بردنەوەكەى يانەى سێڵايك لە نۆڤەمبەرى ساڵى ٢٠١٢ بوە لە نێو ياريگاى خۆى بە ئەنجامى ٢-١.
  • بردنەوەى بارشەلۆنە بە ٧-٠ لە سێڵتيكى سكوتلەندى لە سێپتەمبەرى رابردوو لە وەرزى ئەمساڵ گەورەترين ئەنجامى يانە كەتەلۆنيەكە بوە لە قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيرنزليگ.
  • يانەى سێڵتيك لە دواين ١٢ يارى لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا ٩ يارى دووچارى شكست بوەتەوە, دوو ياريش يەكسان بوە و ياريەكيش براوە بوە, هەروەها لە دواين ٧ يارى نەيتوانيوە براوە بێت, كە ئەمەش درێژترين ماوەيە بەبێ سەركەوتن.
  • بارشەلۆنە لە دواين ٢٧يارى لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا بە راهێنەرايەتى لويس ئنريكى ٢١ يارى براوە بوە, چوار يارى دۆراوە و دوو ياريش يەكسان بوە.
  • يانەى سێڵتيك لە دواين ١٧ يارى لە چامپيۆنزليگ نەيتوانيوە تۆرى گۆڵەكەى بە خاوێنى بهێڵێتەوە, كە ئەمەش درێژترين ماوەيە.
  • ليگيا وارشۆ ئەم وەرزە لە قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ ١٧ گۆڵى لێكراوە زياترە لە يانەى سێڵتيك كە ١٣ گۆڵى لێكراوە لە بەرامبەردا يانەى بارشەلۆنە بە ١٤ گۆڵ كێبركێى پێشەنگى ئەو يانانە دەكات كە زۆرترين گۆڵيان هەيە.
  • بارشەلۆنە لە دواين ١١ وەرزى رابردوو ٤ جار بوە بە پاڵەوانى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا, هەروەها لە دواين ٩ وەرزى رابردوو ٧ جار گەيشتوە بە يارى كۆتايى.
  • بريندان رۆدجێرز وەك راهێنەر تەنها يەك جار براوە بوە لە دوايت ١٠ يارى لە قۆناغى كۆمەڵەكانى ئەوروپا, كە ئەويش بەرامبەر لۆدۆگۆريس رازگراد بوو لە ساڵى ٢٠١٤ كاتێك راهێنەرى يانەى ليڤەرپوول بوو ئەنجامى ياريەكەش (٢-١) بوو.
  • نيمار داسيلڤا لە دواين سێ يارى بەرامبەر سێڵتيك توانيويەتى چوار گۆڵ بكات و پێنج گۆڵ دروست بكات لە خولى يانە پاڵەوانەكان, وە ئەم وەرزەش خاوەنى زۆرترين ئەسيتە لە چامپيۆنزليگ كە ٦ ئەسيستە.
  • ليۆنێل ميسى لەم وەرزەى چامپيۆنزليگ لە سێ ياريدا ٧ گۆڵى تۆماركردوە, وەرزى رابردوو تا ئەم كاتە ٦ گۆڵى كردبوو.
  • موسى ديمبيلى لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا خاوەنى سێ گۆڵە لە دواين چوار گۆڵى يانەى سێڵتيك, هەروەها لێدانێكى سزاى لەدەستداوە بەرامبەر بارشەلۆنە لە كامپ نۆ.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*