Home / ئسپانيا / ڕامۆس … گرێبەستى گرانبەهاى لەگەڵ “نايك “واژۆكرد

ڕامۆس … گرێبەستى گرانبەهاى لەگەڵ “نايك “واژۆكرد

“سێرجيۆ ڕامۆس “بۆندە تاكە كەسيەكەى لەگەڵ كۆمپانياى “نايك” نوێكردوە بەو پێيەش ئەبێتە دەوڵەمەندترين بەرگريكار لەجيهاندا لەڕوى واژۆكرنى بۆنى تاكە كەسى لەگەڵ كۆمپانياكانى “ڕيكلام”.

“ڕامۆس” لەياريەكەى دوێنێ شەويان لەبەرامبەر” سپۆرتينگ ليشبۆنەى “پرتوگالى لەخولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا  بە پێڵاوى ئەو كۆمپانيايەوە  ياريكرد  كە بۆماوەيەكى كەم پێڵاوى ئەوكۆمپانياى لە پێدا نەدەبينرا .

سێرجيۆ ڕامۆس بۆندێكى بۆماوەى ٤ ساڵ لەگەڵ كۆمپانياى نايك واژۆكر بە بڕى ٢ مليۆن يۆرۆ  ،كەپێشتر بە پێڵاوى ڕەش دەبينرا لە ياريەكان كە لۆگۆى هيچ كۆمپانيايەكى لەسەر نەدەبوو .

بۆنەكەى” ڕامۆس “لەگەڵ ئەو كۆمپانيا بە چوارەم گرانترين بۆند دادەنرێ لەگەڵ  ئەو كۆمپانيا” ئەمريكيە” ئەويش  لەدواى بۆندەكانى ” ڕۆناڵدينهۆ،ڕۆناڵدۆ، نيمار” دێت.

 

 

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

لێدوانى بنزيمە دواى نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى لەگەڵ رياڵ مەدريد

كەريم بنزيمەى بەرەگەز فەرەنسى دڵخۆشە كە لە ريزى باشترين يانەى جيهان يارى دەكات ئەويش دواى ...