Home / ئسپانيا / سزاى ٩ ساڵ زيندانيكردنى بۆ دەكرا..!!
رياڵ مەدريد

سزاى ٩ ساڵ زيندانيكردنى بۆ دەكرا..!!

دادگاى ئسپانيا سزاى ٩ نۆ ساڵ زيندانى كردنى دەركرد بۆ ئەو بكوژە بەكرێگيراوەى كە لە چەندين كردەوەى كوشتندا تێوەگلاوە بە يارمەتى چەكە قەناسەكەى لە ساڵانى رابردوودا.

ئەو پياو كوژە ناوى (راميرێز)ە پێش دوو ساڵ دەستگيركرا دواى تێوەگلانى لە كردەوەيەكى كوشتندا, لەگەڵ ئەوەشدا بوەتە مەترسى بۆ سەر ژيانى خەلكێكى تر, لەسەرووى هەموويانەوە ياريزانانى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى.

پۆليسى ئسپانيا لە كاتى دەستگير كردنى ئەو پياو كوژەدا لە نێو ماڵەكەيدا دەستيان بەسەر وێنەى چەندين ئەستێرەى يانەى رياڵ مەدريد گرتووە لە نێوياندا (كريستيانۆ رۆناڵدۆ, گاريس بەيڵ, مارسێلۆ, كەريم بنزيمە, هەروەها راهێنەرى پێشوو كارلۆ ئەنچيلۆتى) كە بە كامێراى تايەبەت وێنەكان گيراون, ئەو جۆرە كامێرايانە لە كاتى كردەوەى كوشتن بەقەناص بەكاردەهێنرێت.

پێشتر (راميرێز) هۆشدارى بۆ ئيدارەى يانەى رياڵ مەدريد ناردبوو لەسەر بوونى بۆشايى ئەمنى لە پاراستنى ياريزانانى يانەى شاهانە لەكاتى جموجوڵەكانيان, ئەمەش ببوە هۆى نيگەرانى ئيدارەى يانەكە و ئاگاداركردنەوەى بەپەلەى پۆليس.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*