Home / ئەوروپا / كێ بوە باشترين ياريزانى جەولەى پێنجەمى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ..!!

كێ بوە باشترين ياريزانى جەولەى پێنجەمى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ..!!

دواى ئەوەى جەولەى پێنجەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ لە سێشەمە و چوارشەمەى هەفتەى رابردوو بەرێوەچوو, پێگەى يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپا ناسراو بە (يويفا) ناوى هەشت ياريزانى بلاو كردەوە كە پاڵێوراون بۆ ئەوەى يەكێك لەو ياريزانانە ديارى بكرێت وەك باشترينى ئەو جەولەيە بە پێى دەنگدان لە رێگاى سايتى فەرمى يەكێتيەكەوە كە بريتى بوون لە (ميسى لە بارشەلۆنە, كاڤانى لە پاريس سانجێرمان, ريۆس لە دۆرتمۆند, مەحرەز لە ليستەرسيتى, كوادرادۆ لە يوڤانتۆس, ڤاران لە رياڵ مەدريد, هامسيك لە ناپۆلى, گريزمان لە ئەتلەتيكۆمەدريد).

ئەمرۆ هەينى پێگەى يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپا ناوى باشترين ياريزانى جەولەى پێنجەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپاى ئاشكرا كرد, كە ئەويش ليۆنێل ميسى ئەرجەنتينى بوو.

ميسى لە يارى يانەكەى بەرامبەر سێڵتێك ئاستێكى ناوازەى پێشكەش كرد و توانى دوو گۆڵ تۆمار بكات, بەم شێوەيەش بارشەلۆنە توانى بە يەكەمى كۆمەڵەكەى سەركەوێت بۆ قۆناغى ١٦ى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا.

1125112016_cygqxl6weaafnhu

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*