Home / ئسپانيا / مۆندۆديپۆرتيڤۆ: ئەم ياريزانانە بە هۆى پێكانەوە ناتوانن بەشدارى كلاسيكۆ بكەن..

مۆندۆديپۆرتيڤۆ: ئەم ياريزانانە بە هۆى پێكانەوە ناتوانن بەشدارى كلاسيكۆ بكەن..

رۆژنامەى مۆندۆديپۆرتيڤۆى ئسپانى ليستى ناوى ئەو ياريزانانەى بارشەلۆنە و رياڵ مەدريدى بلاو كردەوە كە بەهۆى پێكانەوە ناتوانن بەشدارى كلاسيكۆى ئسپانيا بكە كە بريارە لە ٣/١٢/٢٠١٦ لە هەفتەى ١٤ى لاليگا ئەنجام بدرێت.
گاريس بەيڵ كە لە بەرامبەر سپۆرتينگ لشبۆنەى پرتوگالى لە جەولەى پێنجەمى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ دووچارى پێكان هات لە ئاستى پاژنەى پێى يەكێكە لەو ياريزانانەى كە لە نێو ليستەكەدايە و ناتوانێت بەشدارى كلاسيكۆ بكات.
رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوە كردوە كە ياريزانە پێكراوەكانى يانەى بارشەلۆنە بريتى دەبن لە هەريەكە لە (ئنێستا و پيكێ و ئۆمتێتى) وە ئەگەرى زۆر هەيە كە ئۆمتێتى و ئنێستا بگەرێنەوە بۆ كلاسيكۆ كە ئەمەش لە بەرژەوەندى يانە كەتەلۆنيەكەيە.
هەروەها ناوى ياريزانە پێكراوەكانى رياڵ مەدريديشى ئاشكرا كردوە كە بريتين لە (بەيڵ و كرووس و مۆراتا و كاسيمێرۆ و ڤاران) پێدەچێت كاسيمێرۆ و ڤاران بگەرێنەوە كە ئەمەش هێندەى تر گر لە كلاسيكۆ بەردەدات و يانەى شاهانە سودمەندى سەرەكيە لە گەرانەوەيان.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*