Home / ئسپانيا / زيزۆ ليستى ياريزانەكانى بۆ بەرامبەر خيخۆن ئاشكرا كرد..
رۆناڵدۆ

زيزۆ ليستى ياريزانەكانى بۆ بەرامبەر خيخۆن ئاشكرا كرد..

بريارە رۆژى شەمە (٢٦/١١/٢٠١٦) لە ميانى هەفتەى سيازدەيەمى خولى پلە يەكى ئسپانيا كە ناسراوە بە لاليگا, يانەى رياڵ مەدريدى پێشەنگ لە نێو ياريگاى خۆى (سانتياگۆ بێرنابيۆ) لە كاتژمێر ٦:١٥م بەكاتى هەرێم ميواندارى لە يانەى سپۆرتينگ خيخۆن دەكات بە ناوبژيوانى ئەليخاندرۆ هێرناندز.

ئەمرۆ هەينى بەو بۆنەيەوە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى بۆ زەيدانى راهێنەر بەسترا و زيزۆ تێيدا ليستى ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى ئاشكرا كرد.

لە ليستەكەدا رامۆس دەبينرێت دواى ئەوەى لە پێكانەكەى چاك بوەتەوە,  ئەم ياريزانە سەرەراى ئەوەى چوار كارتى زەردى هەيە و ئەگەرى هەيە لە وەرگرتنى كارتێكى تر نەتوانێت بۆ كلاسيكۆ ئامادە بێت بەڵام زيزۆ رايگەياندوە كە بۆ بەرامبەر خيخۆن لە پشتى پێدەبەستێت, لەلايەكى تريشەوە زيزۆ ڤارانى دورخستوەتەوە بەهۆى ئەو پێكانەى كە لە ماسوولكەكانى هەستى پێكردوە.

ليستى ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى رياڵ مەدريد بۆ بەرامبەر سپۆرتينگ خيخۆن:-

گۆڵپارێز: كيلۆر ناڤاس, كاسيا, يانيز.

بەرگرى: كارڤەخال, پيپى, مارسێلۆ, رامۆس, ناچۆ, دانيلۆ.

ناوەراست: كاسيمێرۆ, جەيمس رۆدريگز, كۆڤاسيچ, مۆدريچ, ئەسينسيۆ, ئيسكۆ.

هێرشبەر: رۆناڵدۆ, بنزيما, لوكاس ڤاسكێز, ماريانۆ.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*