Home / ئسپانيا / گوارديۆلا باسى مێسى و مانچستەرسيتى دەكات, كۆتايى بە هەموو شتێك دەهێنێت..!!
گوارديۆلا - ميسى

گوارديۆلا باسى مێسى و مانچستەرسيتى دەكات, كۆتايى بە هەموو شتێك دەهێنێت..!!

گوارديۆلا دڵنيايدا لەوەى كە بە هيچ شێوەيەك نێتى ئەوەى نيە كە گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە ئەرجەنتينيەكەدا واژۆ بكات, ئەمەش دواى ئەو دەنگۆ گەورەيەى كە رۆژنامەكان لەسەر ليۆنێل ميسى دروستيان كرد بەوەى كە روو لە خولى ئنگليزى بە تايبەتى يانەى مانسيتى دەكات.

ئاستى ليۆنێل ميسى لە ماوەى راهێنەرايەتى گوارديۆلا لە ٢٠٠٨ تا ٢٠١٢ بە شێوەيەكى زۆر ناوازە رووى لە بەرز بونەوە كرد, هەريەكە لە بگيرستاين و فيران سوريانۆ) كە بەرپرسن لە نێو يانەى مانچستەرسيتى باسى ئەوەيان كردوە كە پەيوەندى لە نێوان مانچستەرسيتى و ليۆنێل ميسيدا هەيە.

بەڵام پيپ گوارديۆلاى بەرەگەز ئسپانى و راهێنەرى يانەى مانچستەرسيتى هەمان ئەو لێدوانەى كە پێشتر جۆزيە مۆرينيۆى ركابەرى دابووى لەسەر داهاتووى لێۆنێل ميسى بۆ دەزگاكانى راكەياندن داو وتى: “زياتر لە چەندين جار وتوومە كە ميسى لە ريزەكانى بارشەلۆنە دەمێنێتەوە, پێم وايە كە ژيانى وەرزشى لە ريزى يانەكەتەلۆنيەكە كۆتايى پێدەهێنێت, بەدڵنياييەوە ئەمەش هەمان ئارەزووى منە”.

جێگاى باسە كە پێشتر جۆزيە مۆرينيۆ لە لێدوانێكى بۆ دەزگاكانى راگەياندن وتبووى كە بۆ ليۆنێل ميسى وا باشترە لە ريزى يانەى بارشەلۆنە بمێنێتەوە و هەر لەو يانەيە كۆتايى بە يارى كردن بهێنێت.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*