Home / ئسپانيا / ئامار و ژمارەكانى نێوان (رياڵ مەدريد – خيخۆن)..

ئامار و ژمارەكانى نێوان (رياڵ مەدريد – خيخۆن)..

ئێوارەى رۆژى شەمە كاتژمێر ٦:١٥م بەكاتى هەرێمى كوردستان يانەى سپۆرتينگ خيخۆن دەبێتە ميوانى يانەى رياڵ مەدريد لە نێو ياريگاى سانتياگۆ بێرنابيۆ, لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٣ى لاليگا.

رياڵ مەدريد ئەم ياريە كە ئەنجامى دەدات چاوى لەسەر سێ خاڵە بۆ ئەوەى پارێزگارى لە پێشەنگ بوونى بكات, لە بەرامبەريشدا خيخۆن خەون بە ئەنجامێكى دڵخۆشكەرەوە دەبينێت بۆ ئەوەى لەو نائومێديە رزگارى ببێت كە لە دواين ٩ يارى رابردوو دووصارى بوە.

گرنگترين ئامار و ژمارەى رووبەروو بوونەوەكانى نێوان هەردوو يانە:-

رياڵ مەدريد لە دواين ١٤ يارى بەرامبەر خيخۆن لە خولى پلەيەكى ئسپانيا تەنها يەك يارى دۆراوە, وە ١١ يارى براوە بوە و دوو ياريش يەكسان بوە, دواين شكستيش لە ساڵى ٢٠١١ بوو كاتێك ئەنجام بە (١-٠) بووە.

رياڵ مەدريد لە دواين ٢٤ يارى لەلاليگا دووچارى شكست نەبوەتەوە, ٢١ يارى براوە بوە و سێ ياريش يەكسان بوە, دواين جار كە گەيشتوە بە ٢٩ يارى بەبێ شكست لە نێوان ساڵانى ١٩٩٦-١٩٩٧ بووە.

سپۆرتينگ خيخۆن نەيتوانيوە لە دواين ٩ ياريدا لە لاليگا هيچ بردنەوەيەك تۆمار بكات, ٧ يارى دووچارى شكست بوەتەوە و دوو ياريش يەكسان بوە, بەڵام خراپترين ئەنجامى لە ساڵى ٢٠١١ بوە كاتێك ١١ يارى بەبێ بردنەوە ئەنجامداوە.

خيخۆن لە دواين ٧ هەفتەى خولى پلەيەكى ئسپنيا هيچ سەركەوتنێكى بەدەست نەهێناوە, جگەلەوەى كە تەنها يەك يارى يەكسان بوە.

رۆناڵدۆ هێرشبەرى شاهانە لە دواين ١٣ گۆڵى يانەكەى لە لاليگا ٧ گۆڵى تۆمار كردوە, كە ئەمەش بە رێژەى ٥٣.٨ دێت.

دوگا كۆپ ٤٦% گۆڵەكانى خيخۆنى تۆمار كردوە لە وەرزى لاليگاى ئێستا, ئەمەش بەرزترين رێژەيە لە نێوان ياريزانەكانى لاليگا.

رۆناڵدۆ چوار يارى لەسەر يەكە لە بێرنابيۆ لە خولى پلە يەكى ئسپانيا گۆڵى تۆمار نەكردوە, ئەمەش خراپترين ژمارەيە تۆمارى كردبێت لەو كاتەوەى رووى لە ريال مەدريد كردوە.

 

رياڵ مەدريد ئەم وەرزە لەلايگا زۆرترين گۆڵى لە ناوچەى سزا تۆمار كردوە كە ٢٨ گۆڵە كەمەش زياترە لە هەر يانەيەكى تر هەروەها ٦ گۆڵيشى لە دەرەوەى ناوچەى سزا تۆمار كردوە.

 

راهێنەر ئبيلاردۆ فرناندێز لە دواين ١١ يارى لە بێرنابيۆ تەنها يەك يارى براوە بوە, كە ئەويش لە ساڵى ١٩٩٧ بووە لەگەڵ يانەى بارشەلۆنە كاتێك ئەنجام ٢-٣ بووە.

 

ئەم ياريە ئەگەر رياڵ براوە بێت ئەوا بۆ زەيدانى راهێنەر ئەنجامێكى دڵخۆشكەر دەبێت چونكە دەبێتە تاكە راهێنەر لە مێژووى لاليگا كە بەرزترين رێژەى بردنەوەى تۆمار كردبێت, لە كاتێكدا كە ئێستا خاوەنى رێژەى ٨١.٢% يە ئەگەر براوە بێت دەبێتە ٨١.٨%.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*