Home / ئسپانيا / پێكهاتەى چاوەروانكراوى رياڵ مەدريد بۆ بەرامبەر سپۆرتينگ خيخۆن..
رياڵ مەدريد

پێكهاتەى چاوەروانكراوى رياڵ مەدريد بۆ بەرامبەر سپۆرتينگ خيخۆن..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە ميانى ياريەكانى هەفتەى ١٣ى خولى پلەيەكى ئسپانيا يانەى رياڵ مەدريد لە نێو بێرنابيۆ ميواندارى لە يانەىى سپۆرتينگ خيخۆن بكات.

بۆ ئەم ياريە رۆژنامەى ئاسى ئسپانى پێكهاتەيەكى چاوەروانكراوى يانەى رياڵ مەدريدى بلاو كردوەتەوە, لە پێكهاتەكەدا هەريەكە لە (كرووس و مۆراتا و كۆنتراو و ڤاران و بەيڵ) بەهۆى پێكانەوەى ناتوانن بەشدارى بكەن.

بەلام رۆژنامە مەدريديەكە پێشبينى ئەوەى كردوە كە زيزۆ لە پلانەكانى ئەمرۆيدا لۆكاس ڤاسكێز لە گەڵ هەريەكە لە رۆناڵدۆ و بنزيمە لە هێڵى هێرشبردن دابنێت, وە لە هێڵى ناوەراستيش هەريەكە لە لۆكا مۆدريچ و كۆڤاسيچ و ئيسكۆ وەك پلانى يارى پێشوو بهێڵێتەوە.

پێكهاتەى چاوەروانكراوى مەدريد بۆ بەرامبەر سپۆرتينگ خيخۆن:

گۆڵپارێز: ناڤاس.

بەرگريكار: كارڤەخال, ناچۆ, رامۆس, مارسێلۆ.

ناوەراست: كۆڤاسيچ, مۆدريش, ئيسكۆ.

هێرشبەر: بنزيمە, رۆناڵدۆ, ڤاسكێس.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*