Home / ئەڵمانيا / دواى رزگار بوونى لە زيندان بوو بە سەرۆكى يانەى بايەرمونيخ..

دواى رزگار بوونى لە زيندان بوو بە سەرۆكى يانەى بايەرمونيخ..

يانەى بايەرمونيخى ئەڵمانى لە پێگەى فەرمى خۆى بلاوى كردەوە كە ئۆليس هۆنيس گەراوەتەوە بۆ سەرۆكايەتى كردنى يانەكە ئەويش دواى ئەوەى كە لە هەڵبژاردنەكاندا توانيويەتى دەنگى ٧١٥٢ ئەندام بەدەست بهێنێت.

هۆنيس بەهۆى ئەوەى كە خۆى دزيوەتەوە لە دانى باج لەلايەن دادگاى ئەڵمانياوە بريارى زيندانى كردنى بۆ دەركراوە بۆ ماوەى ٣ سێ ساڵ بەو هۆيەشەوە وازى لەسەرۆكايەتى كردنى يانەكە هێناوە.

هۆنيس نيوەى ئەو ماوەيەى كە بۆ دياريكراوە لە بەنديخانە بەرێى كردوە و دواتر بەمەرج پێش هەشت مانگ بەر لە ئێستا رزگار كراوە, هەر ئەو كات برياريدا بگەرێتەوە بۆ سەرۆكايەتى يانەكە و بۆ ئەو مەبەستەش داواكاريەكى ئاراستەى يەكێتى تۆپى پێى ئەڵمانيا كرد, ئەوانيش رەزامەنديان لەسەر گەرانەوەى هۆنيس دا بەڵام بە مەرجى ئەنجامدانى سەرلە نوێ هەڵبژاردن بۆ سەرۆكايەتى يانەكە, كە تێيدا ئێوارەى رۆژى هەينى توانى زۆرترين دەنگ بەدەست بهێنێت و بەشێوەيەكى فەرمى ئەو پۆستە وەربگرێتەوە.

هۆنيس دڵخۆشى خۆى دەربرى بەوەى كە بوەتە سەرۆكى يەكێك لە گەورەترين يانەكانى جيهان وتى: “هەنگاوێكى نوێ دەستپێدەكەين لەگەڵ كارل هۆبفنر, پێويستە يەك بگرين, ئەگەر لەوەدا سەركەوتين ئەوا كەس ناتوانێت رامانبگرێت”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*