Home / ئنگليز / ماوريسيۆ راهێنەرى تۆتنهام دواى شكستەكەيان بەرامبەر چێلسى چى وت..!!
ماوريسيۆ بۆكتينيۆ

ماوريسيۆ راهێنەرى تۆتنهام دواى شكستەكەيان بەرامبەر چێلسى چى وت..!!

شەوى شەمە لە هەفتەى ١٣ى خولى نايابى ئنگليزى يانەى چێلسى لە نێو ياريگاى ستامفۆردبريدج ميواندارى لە يانەى تۆتنهام كرد و توانى بە ئەنجامى دوو گۆل بەرامبەر بە گۆڵێك ياريەكە بباتەوە.

هەر دواى ياريەكە ماوريسيۆ بۆكتينۆى ئەرجەنتينى و راهێنەرى يانەى تۆتنهام نيگەرانى خۆى لەسەر شكستەكەيان دەربى وتى: “زۆربەى كات كۆنترۆڵى ياريگامان كردبو, ئەگەر شيكارى بۆ ياريەكە بكەين ئەوا دەبينين كە ئێمە ياريەكى باشمان كروە”.

وتيشى: “ئێمە شايستەى لەو ئەنجامە زياتر بووين, هيچ كات شايستەى شكست نەبوين, بەڵام ئەمە تۆپى پێيە, ئەوان لە بەرامبەر تۆرى گۆڵدا توانيان گۆڵ بكەن, ئەمەش جياوازى نێوانمانە, بەڵام كێشە نيە من لە ئاستى يانەكەم رازيم”.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*