Home / ئسپانيا / رۆژنامە كەتەلۆنيەكان هێرشيان كردە سەر رياڵ مەدريد..

رۆژنامە كەتەلۆنيەكان هێرشيان كردە سەر رياڵ مەدريد..

رۆژنامە كەتەلۆنيەكانى ئسپانيا هێرشيان بۆ سەر يانەى رياڵ مەدريد دەستپێكرد ئەويش دواى ئەوەى كە شەوى رابردوو لە ميانى ياريەكانى هەفتەى ١٣ى لاليگا ميواندارى سپۆرتينگ خيخۆنى كردو بە ئەنجامى ٢-١ و بە زەحمەت ياريەكەى بردەوە.

رۆژنامە نزيكەكان لە يانەى بارشەلۆنە راپۆرتە هەواڵێكيان بلاو كردوەتەوە لە ژێر ناونيشانى “رياڵ مەدريد رێككەوتوە لەگەڵ ئەو خانمەى كە ناو دەبرێت بە چانس” ئەمەش وەك ئاماژەيەك بۆ ئەوەى كە يانەى رياڵ مەدريد بە بەخت لە خيخۆنى بردوەتەوە نەك بە هێز و تواناى خۆى.

رۆژنامە كەتەلۆنيەكان ئەوەشيان بلاو كردوەتەوە كە رياڵ مەدريد لەگەڵ ئەو يانەيەى كە لە ريزبەندى ١٨ى لاليگايە هيچ جياوازيەكى نيە, چونكە سپۆرتينگ خيخۆن لە ياريەكەدا زۆر لە يانەى خاوەن ياريگا شايستەى بردنەوە بوو بەتايبەتى لە گێمى دووەم, رياڵ مەدريد سەركەوت بەبێ ئەوەى هيچ شتێك ئەنجامبدات لە نێو ياريگا كە شايستەى بير هێنانەوە بێت بە ياريمەتى لێدانێكى سزا براوە بوو.

جێگاى ئاماژەيە كە زەيدانى راهێنەرى يانەى رياڵ مەدريد سەركۆنەى ياريزانەانى كردوە چونكە ياريەكيان ئەنجامداوە كە شايستەى بيرچوونەوەيە, چونكە چاوەرێى ياريەكى زۆر بەهێز و ئاست بەرزى لە ياريزانەكانى دەكرد.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*