Home / ئنگليز / ئێڤا, جارێكى تر مۆرينيۆ تۆمەتبار دەكات..!!
ئێڤا

ئێڤا, جارێكى تر مۆرينيۆ تۆمەتبار دەكات..!!

جارێكى تر و سەرلەنوێ “ئيڤا كارنيێرۆ” خانمە پزيشكى پێشووى يانەى چێڵسى لەندەنى هێرشەكانى بۆ سەر (جۆزيە مۆرينيۆ)ى پرتوگالى و راهێنەرى يانەى مانچستەريونايتد دەستپێكردەوە و ئەم جارە تۆمەتى نوێى ئاراستەى ئەو راهێنەرە كرد.

لەو بارەيەوە رۆژنامەى دەيلى مەيلى بريتانى بلاوى كردەوە و كە ئيڤا كارنيێرۆ رايگەياندوە كە چەندين هەرەشەى كوشتن و دەستدرێژى كردنە سەرى لەلايەن كەسانى نەناسراوەوە پێگەيشتوە, پێشى وايە كە ئەو كەسانە لەلايەن مۆرينيۆوە هاندراون و بەكرێگيراون.

وتيشى: ئەو هەرەشانە تا ئێستاش بەردەوامە, هەربۆيە لە حاڵەتێكى خراپ و ترس و دلەراوكێدايە و ژيانى لە مەترسيە و ناشزانێت كەى كۆتايى بەمە دێت.

ئيڤا ئەوەشى راگەياندوە كە لەو بريار و كردەوانەى كە پێشتر ئەنجاميداوە پەشيمان نيە, بەتايبەتى ئەو كاتەى كە پزيشكى يانەى چێڵسى بوە, پێى وايە كە هەڵە نەبوە لە هيچ رووداوێكدا, تەئكيديشى كردەوە كە بەردەوام مۆرينيۆ هێرشى كردوەتە سەرى و تۆمەتبارى كردوە بە بەفيرۆدانى كات لە كاتى چارەسەر كردنى ياريزانەكان لە نێو ياريگادا.

جێگاى ئاماژەيە كە ئەم خانمە پزيشكە ئێستا لە نۆرينگەيەكى پزيشكى لە لەندەنى پايتەختى ئنگلتەرا كار دەكات, دەشڵێت كە هاندەرێكى زۆرى يانەى چێڵسى پاڵپشتى لێدەكەن لەو كێشەيەى كە لە نێوان ئەو مۆرينيۆدا دروستبوو.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*