Home / ئيتاليا / يوڤى دانى ئەلڤێسى لە دەستدا, بزانە بۆ ماوەى چەند دووردەكەوێتەوە..
alvesss

يوڤى دانى ئەلڤێسى لە دەستدا, بزانە بۆ ماوەى چەند دووردەكەوێتەوە..

لە كاتى بەرێوە چوونى يارى نێوان يوڤانتۆس و جەنەوا لە هەفتەى ١٤ى خولى پلە يەكى ئيتاليا كە تێيدا يوڤانتۆسى پێشەنگى ريزبەندى كالچيۆ بە ئەنجامى ٣-١ دووچارى شكست هات, دانى ئەلڤێسى بەرازيلى و بەرگريكارى خانمە پيرە لە خولەكى ٣٣ دووچارى پێكان هات و بە گوێزەرەوە برايە دەرەوەى ياريگا.

يانەى يوڤانتۆس هەردواى ياريەكە رايگەياند كە ئەلڤێس پێى شكاوە و بە شێوەيەكى سەرەتايى بەلانى كەوە بۆ ماوەى چوار مانگ لە ياريگاكان داببرێت.

وتەبێژێك بەناوى يانەى يوڤانتۆسەوە بۆ دەزگاكانى راگەياندن رايگەياند: “پشكنينە سەرەتاييەكان دەرى خستوە كە پێى چەپى دانى ئەلڤێس شكاوە, سبەى دووشەمە ئەنجامى كۆتايى پشكنينەكانمان پێدەگات”.

 

يوڤانتۆس لە بەرامبەر جەنەوا لە تەنها دانى ئەلڤێسى لەدەست نەداوە بەڵكوو كاپتنى يانەكە بۆنۆچيش دووچارى پێكان هاتوە, ئەمە جگە لەوەى كە ئەلێگرى دووچارى قورسترين شكست هات لە ياريەكەدا.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*