Home / ئسپانيا / پێكانەكەى ئەلبا قورسەو ئەگەرى زۆرە بەشدارى كلاسيكۆ نەكات..

پێكانەكەى ئەلبا قورسەو ئەگەرى زۆرە بەشدارى كلاسيكۆ نەكات..

شەوى رابردوو لە ميانى ياريەكانى هەفتەى ١٣ى خولى پلەيەكى ئسپانيا يانەى بارشەلۆنە لە نێو ياريگاى ئەنويتا بوە ميوانى يانەى رياڵ سۆسيداد و ياريەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتايى هات.

هەر لەو ياريەدا ئەلبا بەرگريكارى يانەى بارشەلۆنە دووچارى پێكانێكى سوك بوويەوە و هەموان هەستيان بە نيگەرانى كرد, بەڵام دواتر و دواى چەند خولەكێك ئەلبا داواى لە ناوبژيوان كرد رێگەى بدات بگەرێتەوە بۆ نێو ياريگا ئەويش دواى رێپێدانى لەلايەن پزيشكى يانەكەوە.

رۆژنامەى سپۆرتى كەتەلۆنى بلاوى كردەوە پێكانەكەى ئەلبا قورسە و ئەگەرى زۆرە نەتوانێت بەشدارى كلاسيكۆ بكات, چاوەرێ دەكرێت لە چەند كاتژمێرى داهاتوودا پشكنينە پزيشكيەكان بريار لە ماوەى دووركەوتنەوەى ئەو ياريزانە بدەن.

جێگاى باسە ياريەكەى شەوى رابردوو كە بە يەكسان بوون كۆتايى هات جگە لەوەى زامى كەتەلۆنيەكانى قوڵتر كرد چونكە چەندين ساڵە بێبەشن لە سەركەوتن لە نێو ئەنويتا, هەروەها خەم و ترسێكى زۆرى بۆ بارشەلۆنە بەجێهێشت چونكە لەو ياريەدا هەريەكە لە ئەلبا و پيكێ دووچارى پێكان هاتن و ئەگەرى زۆرە لە كلاسيكۆ بەشدارى نەكەن.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*