Home / كوردستان / دووكان و سه‌یدسادق ململانێ بۆ گه‌یشتن به‌ پله‌ یه‌ك ده‌كه‌ن
فۆتۆ: نەژاد بێكهام
فۆتۆ: نەژاد بێكهام

دووكان و سه‌یدسادق ململانێ بۆ گه‌یشتن به‌ پله‌ یه‌ك ده‌كه‌ن

دوای سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی دووكان به‌سه‌ر یانه‌ی شه‌قڵاوه‌ و گه‌یشتنی به‌ یاریی كۆتایی، ئێستا هه‌ردوو یانه‌ی دووكان و سه‌یدسادق ململانێ له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌ یاریی كۆتایی خولی پله‌ دوو و هه‌روه‌ها گه‌یشتن به‌ خولی پله‌ یه‌كی كوردستان ده‌كه‌ن.

یانه‌ی دووكان یه‌كشه‌ممه‌ له‌ یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا به‌ ئه‌نجامی 4-2 گۆڵ به‌ لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ یانه‌ی شه‌قڵاوه‌ی برده‌وه‌ و خۆی گه‌یانده‌ قۆناخی پێشكۆتایی و به‌مه‌ش هه‌لی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ بۆ خولی پله‌ یه‌كی كوردستان سه‌ركه‌وێت و هه‌روه‌ها بگاته‌ یاریی كۆتایی خولی پله‌ دوو.

یانه‌ی دووكان له‌ یاریی پێشكۆتایی و له‌ یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا رووبه‌ڕووی یانه‌ی سه‌یدسادق ده‌بێته‌وه‌ و براوه‌ی ئه‌م یارییه‌ ده‌چێته‌ یاریی كۆتایی خولی پله‌ دوو، هه‌روه‌ها راسته‌وخۆش بۆ خولی پله‌ یه‌ك سه‌رده‌كه‌وێت.

هه‌ردوو یانه‌ له‌م وه‌رزه‌دا دووجار به‌رامبه‌ر یه‌كدی یارییانكردووه‌ و ئه‌مجاره‌یان ده‌بێته‌ سێیه‌م یاری، كه‌ هێشتا كاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستانه‌ دیارینه‌كراوه‌.

هاوكات ئه‌و تیپه‌ی ده‌چێته‌ یاریی كۆتایی خولی پله‌ دوو، له‌وێدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی كفری یاریی ده‌كات، كه‌ پێشتر گه‌یشتنی به‌ یاریی كۆتایی و هه‌روه‌ها گه‌یشتنی به‌ خولی پله‌ یه‌كی كوردستان مسۆگه‌ركردبوو.

سەرچاوە: KFA  سايتى (يەكێتى تۆپى پێى كوردستان)

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*