Home / ئێران / هەينى كلاسيكۆى ئێران بەرێوەدەچێت..

هەينى كلاسيكۆى ئێران بەرێوەدەچێت..

هەردوو یانە زلهێزەکەی شاری تارانی پایتەختی ئێران ڕۆژی هەینی بە ئامادەبوونی هاندەرێکی زۆری هەردوو یانەکە بەیەک دەگەن.13014864_216298125411148_1276804784_n

یانەکانی ( ئیستقلال و پێرسپۆلیس) دوو یانەی گەورە و مێژووی وڵاتی ئێرانن و بە پێی ئامارەکانی تۆپی پێ بۆ یاری کلاسیکۆکانی جیهان کە لە لایەن فیفاوە دیاری کراوە یاری نێوان ئەم دوو یانەیە بە ۱٥ یەمین کلاسیکۆی جیهان دادەنرێت.

جێی باسە یانەی ئیستقلال ئێستا لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی ئێرانە بەجیاوازی یەک خاڵ لە گەڵ هاوناوی خوزستانی خۆی یانەی ئیستقلالی خوزستان و یانەی پێرسپۆلیس لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیە بردنەوەی هەر یانەیەک لەم دێربیە ئەگەرى ئەوەى هەیە سەرکەوێتە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی لەکاتێ یانەی یەکەمی ڕیزبەندی خاڵ لەدەست بدات, بۆیە پێش بینی یاریەکی قورس دەکرێت لە نێوان هەردوولا.12969300_216298132077814_1205818033_n

هەردوو یانە تا ئێستا ٨۱ یاریان لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکانی ئەو وڵاتە ئەنجامداوە کە یانەی ئیستقلال ناسراوە بە تیپە شین پۆشەکان تاڕادەیەک لەپێشەوەیە بە بردنوەی ۲٤ یاری و یانەی پێرسپۆلیس ناسراوە بە سوور پۆشەکان ۲٠ یاری بردۆتەوە و ۳۷یاری تری نێوانیان بە یەکسان بوون کۆتایی هاتووە .

چەند ئامارێك:-

  • یەکەمین یاری نێوان ئەم دوویانەیە لە ساڵی ۱۹٦٨ بەبێ گۆڵ یەکسان بوو.
  • یەکەمین بردنەوەی نێوانیا یانەی ئیستقلال بوو بە ئەنجامی ۳بە۱ .
  • یەکەمین گۆڵی دێربی ئەحمەدی مونشی زادە تۆماری کرد لە یانەی ئیستقلال.
  • گۆڵکاری دێربی یاریزان سفر ایرانپاک بە تۆمارکردنی ۷گۆڵ لە یانەی پێرسپۆلیس دێت.
  • تا ئێستا ٤٤یاریزان بۆ ئیستقلال و ٤٦یاریزان بۆ پێرسپۆلیس گۆڵیان لە دێربی کردووە.
  • تا ئێستا ۱٥۳ گۆڵکراوە یانەی ئێستقلال ۷٦ گۆڵی کردووە و یانەی پێرسپۆلیس ۷۷گۆڵ.
  • زۆرترین گۆڵ لە پانزدە دەقیقەی کۆتای کراوە کە۳۷ گۆڵ بووە بۆ هەردوولا.
  • خێراترین گۆڵی دێربی عەلی سامەڕە بوو لە یانەی ئیستقلال لە چركەى ٤۹ .
  • درەنگ ترین گۆڵی دێربی جێری بنسۆن بوو لەیانەی پێرسپۆلیس دێربی ڕابردوو بوو لە دەقیقەی ۹٥ .

شايانى باسە ئەم ياريە رۆژى هەينى واتە ١٥/٤/٢٠١٦ لە نێو ياريگاى (ئازادى شارى تاران) كاتژمێر ٣:٣٠ عەسر ئەنجام دەدرێت.

ئا: محمد ئەحمەد

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

باشترين ياريزانى جەولەى پێنجەمى چامپيۆنزليگ ئاشكرا كرد..

رۆژانى سێ شەمە و چوار شەمەى هەفتەى رابردوو ياريەكانى جەولەى پێنجەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ ئەنجامدرا ...