Home / ئيتاليا / بيرلسكۆنى: وەبەرهێنەران نەتوانن پارەكە ئامادە بكەن فرۆشتنى ميلان رادەگرين تا..

بيرلسكۆنى: وەبەرهێنەران نەتوانن پارەكە ئامادە بكەن فرۆشتنى ميلان رادەگرين تا..

سيلڤيۆ بيرلسكۆنى سەرۆكى يانەى ئەيسى ميلانى ئيتالى رۆژى دووشەمە رايگەياند كە يانەى ميلان فرۆشراوە, هەوەها باسى راستى هۆكارى دواكەوتنى گواستنەوەى خاوەندارێتيشى بۆ وەبەرهێنەرانى صينى كردوە.

پێشتر بيرلسكۆنى دانى بەوەدانا كە فرۆشتنى يانەى ميلان شەش تا هەشت هەفتە دواخراوە ئەمەش بۆ ئەوەى وەبەرهێنەران كاتى پێويستيان لە بەردەست بێت بۆ پێشكەشكردنى مسۆگەركردنى دارايى تەواو.

دوێنێ دووشەمە سەرۆك وەزيرانى ئيتاليا لە چاوپێكەوتنێكى تەلەفزيۆنيدا وتى: “ميلان فرۆشراوە بەڵام وەبەرهێنەرەكان كێشەى بەدەستهێنانى رەزامەندين يان هەيە, بۆ حەواڵەكردنى برە پارەيەكى زۆر لە صين”.

وتيشى: “هێشتا كاتێكى دياريكراو لەبەردەم كريارانى سێيەم هەيە كە ٣ى ١٢ى ئەم ساڵە, ئەگەر نەيانتوانى رەزامەندى وەربگرن لەسەر بەدەستهێنانى پارەكە, ئەوا فرۆشتنەكە بۆ ماوەى مانگێك يان مانگ و نيوێك دوادەدەخەين”.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*