Home / ئسپانيا / ليستى ياريزانە پێكراوەكانى رياڵ مەدريد و بارشەلۆنە..

ليستى ياريزانە پێكراوەكانى رياڵ مەدريد و بارشەلۆنە..

ئەم وەروە بە رێژەيەكى زۆر بەرچاو نەفرەتى پێكانەكان بەرۆكى هەردوو يانە زلهێزەكەى جيهانى گرتوەتەوە و بەجۆرێكە كە كاريگەرى زۆر خراپى لەسەر ئەنجامى ياريەكانيان و پلانى زەيدان و ئنريكى بەجێهێشتوە كە ئەوانيش يانەكانى (رياڵ مەدريد و بارشەلۆنە)يە.

بريار وايە لە ٣ى مانگى ١٢ى ئەم ساڵ يارى كلاسيكۆى ئسپانى ناسراو بە كلاسيكۆى جيهان لە نێو ياريگاى كامپ نۆ دەستپێبكات, بۆ ئەم ياريە چەندين ئەستێرەى گەورەى هەردوو يانە بەهۆى پێكانەوە ناتوانن بەشدارى بكەن كە بريتين لە:

رياڵ مەدريد:

گاريس بەيل (پچران لە ئاستى قولە پێى) بەشدارى كلاسيكۆ و چەندين يارى تر ناكات.

تۆنى كرووس (شكانى پێ) بەشدارى كلاسيكۆ ناكات.

ئەلڤارۆ مۆراتا (پێكانى ماسوولكەكانى) بەشدارى كلاسيكۆ ناكات.

رەفائێل ڤاران  – گومان هەيە لە بەشدارى كردنيان.

فابيۆ كوێنتراو (پێكانى ماسوولكەكانى) گومان لە بەشدارى كردنى هەيە.

بارشەلۆنە:

ئەندرێس ئنێستا اندريس انيستا (بەستەرى ئەژنۆ) گومان هەيە لە بەشدارى كردنى.

جۆردى ئەلبا (شين بوونەوە ئەژنۆ و ران) گومان لە بەشدارى كردنى هەيە.

جێرارد پيكێ (پاژنەى پێ) نزيكە لەوەى بەشدارى كلاسيكۆ بكات.

جێريمى ماتيۆ (پێكانى ماسوولكەكانى) نزيكە لەوەى بەشدارى كلاسيكۆ بكات.

ساموێل ئۆمتيتى (پێكانى ئەژنۆ) گومان هەيە لە بەشدارى كردنى.

ئاردا توران (ئەنفلۆنزا) نزيكە لە بەشدارى كردن لە كلاسيكۆ.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*