Home / ئسپانيا / بەهۆى مارلۆن ئەگەرى هەيە بارشەلۆنە لە جامى ئسپانيا دوربخرێتەوە..

بەهۆى مارلۆن ئەگەرى هەيە بارشەلۆنە لە جامى ئسپانيا دوربخرێتەوە..

لويس ئنريكى راهێنەرى يانەى بارشەلۆنە برياريداوە كە مارلۆن سانتۆس لە ريزى يانەكەى بۆ ياريەكەى سبەى شەو لە قۆناغى ٣٢ى جامى ئسپانيا بەرامبەر ئێركۆليس دوربخاتەوە, ئەوەش بەهۆى ئەوەى كە ئەو ياريزانە ناوى لە ليستى پاڵەوانێتيەكەدا تۆمار نەكراوە.

رۆژنامەى سپۆرتى ئسپانى ئاشكراى كرد كە بەرپرسانى بارشەلۆنە زۆر بەخێرايى هەستيان بەوە كردوە كە يانەكەيان ئەگەرى دورخستنەوەى لەسەرە لە جامى ئنگلتەرا لە كاتێكدا ئەگەر بەرگريكار مارلۆن سانتۆس ئەم شەو بەرامبەر ئێركۆليس يارى بكات.

 

رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوەشكردوە كە يانەى بارشەلۆنە زۆرى نەمابوو بكەوێتە هەمان ئەو  هەڵەيەوە كە وەرزى رابردوو يانەى رياڵ مەدريدى تێكەوت كاتێك ياريزان دينيس چێرچێڤ هەرچەندە سزاى لەسەر بوو كەچى يەك يارى بۆ ئەنجامدا.

كورانى ئێنريكى دەيانەوێت بەرگرى لە نازناوى جامى ئسپانيا بكەن, ئەمەش لە كاتێكدايە كە رۆژى شەمەى هەفتەى داهاتوو لە نێو كامپ نۆ لە هەفتەى ١٤ى لاليگا رووبەرووى مەدريدى ركابەرى ببێتەوە.

جێگاى باسە كە لەم نێوەندەدا سودمەندى يەكەم لە دورخستنەوەى مارلۆن تەنها ساموێل ئۆمتێتى فەرەنسيە ئەويش دواى ئەوەى كە لەو پێكانەى لە هەفتەى داهاتوو دووچارى بويەوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*