Home / ئنگليز / بەفەرمى .. “گاريس ساوسجيت “بوە ڕاهێنەرى نوێى هەڵبژاردەى ئينگلترا
gs

بەفەرمى .. “گاريس ساوسجيت “بوە ڕاهێنەرى نوێى هەڵبژاردەى ئينگلترا

وەك دياربوو كە هەڵبژاردەى ئينگلترا “گاريس ساوسگيت” ئەكات بە ڕاهێنەرى هەڵبژاردەكەى لە كۆتايدا ئەو بڕيارەى خستە بوارى جێبەجێكردن و “گاريث ساوسگيت”ى بۆ ماوەى ٤ وەرز كردە ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى “سێ شێرەكە “.

بۆندەكەى “گاريس ساوسگيت” هەتا كۆتاى پاڵەوانێتى يۆرۆى ٢٠٢٠ دەبێ كە ياريگاى “وێمبڵى ” بەناوبانگ ياريەكانى كۆتاى نيوەى كۆتاى وكۆتاى تێدا بەڕێوەدەچێ .

يەكێتى تۆپى پێى ئينگليزى لە بڵاوكراوەيەكى فەرميدا “گاريس ساوسگجيت”ى بەكۆى دەنگى ئەندامانى يەكێتيەكە هەڵبژارد بۆ ڕاهێنەرى نوێى هەڵبژاردەكەيان هەروەها “مارتن گيلين”ى وەك  ياريدەدەرى ڕاهێنەر دەستنيشانكرد.

هەواڵى وردى  ڕۆژنامەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە “گاريس ساوسگيت” ساڵانە بڕى 1.8 مليۆن جونەى ئەستەرلينى وەك موچەى ساڵانە وەردەگرێ كە ٣ مليۆن جونەى لە ڕاهێنەر “سام ئەلارداى “كەمترە .

 

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*