Home / جيهان / فەنەرباخچەى توركى توانى لە رياڵ مەدريد بباتەوە..

فەنەرباخچەى توركى توانى لە رياڵ مەدريد بباتەوە..

رۆژى پێنج شەمە يانەى بالە فەنەرباخچەى توركى بردنەوەيەكى گرنگى لەسەر حسابى يانەى بالەى رياڵ مەدريدى ئنگليزى بەدەستهێنا بە ئەنجامى (٧٧-٧٨) لە چوار چێوەى خولى ئەوروپى بۆ تۆى بالە (سەلە).

يانە توركيەكە بردنەوەكەى لە رياڵ مەدريد بە سود وەرگرتن بوو لە تواناكانى ئەستێرەى ئەمريكى (جەيمس نۆنالى) كە لە ياريەكەدا توانى ١٨ خاڵ كۆ بكاتەوە هەروەها توانى پێنج هێرشى تاكەكەسى ئەنجام بدات.

بردنەوەكەى فەنەرباخچە حەوتەم بردنەوەيە لە پاڵەوانێتيەكەدا لەگەڵ سێ شكست, ئەم ژمارەيەش يەكسانە لەگەڵ يانە مەدريديەكەدا.

لە هەمان پاڵەوانێتيدا و لە ياريەكى تردا يانەى يونيكس كازانى رووسى توانى بە ئەنجامى (١٠٠ – ٧٩) لە يانەى ئمبوريۆر ئەرمانى ميلانۆى ئيتالى بباتەوە, لە هەمان كاتيشدا سسكا مۆسكۆ توانى بە ئەنجامى (٩٠-٨٨) لە برۆزە باميرگى ئەڵمانى بباتەوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*